خەبیرێکی ئێرانی کوژرا
لە میانەی بەردەوامی جەنگ لە یەمەن،تا دێت ژمارەی کوژراوانی پایەبەرزی سوپای پاسداران لەو وڵاتە زیاتر دەبێت و ئەمڕۆش لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لە سەنعا حسین خوسرەوی خەبیری موشەکی دورهاوێژ لە سوپای پاسداران کوژرا.
لە دوای کوشتنی سەرۆکی پێشوی یەمەن لە لایەن حوسیەکانەوە سوپای وڵاتەکە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای حەدیدە پێشڕەوی کردووەو هاوپەیمانی عەرەبیش لە ئاسمانەوە هاوکاری سوپای یەمەن دەکات.
حوسیەکانی یەمەن کە شیعە مەزهەبن و جێ بەجێکاری سیاسەتەکانی تارانن کودەتایان بەسەر ڕژێمی ئەو وڵاتەدا کردووەو لە ئێستاشدا سەرۆکی نوێی یەمەن و سوپاکەی لە هەوڵی کۆتنڕۆڵکردنەوەی شارەکانن.