عه‌بادی بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ئاسمانی كوردستانی فرۆشت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له فرۆكه‌خانه‌ی شاری هه‌ولێر به میدیاكانی راگه‌یاندووه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاسمانی كوردستانی بۆ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی فرۆشتووه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌لێت عه‌بادی ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه داگرتووه، پشكی هه‌رێمی كوردستانی لێنادات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه، سه‌رباری راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌كانی ( هه‌ولێر و سلێمانی) به‌ڵام له‌ئێستادا عه‌بادی ئاسمانی كوردستانی به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی فرۆشتووه، بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ و ئاماده نیه هیچ به‌شێك له‌و پاره بدات به‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه له‌دواى نه‌مانى مه‌ترسى داعش له عێراق، فڕۆكه‌كانى هێڵه ئاسمانییه‌كانى وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بی، كه پێشتر ناچاربوون به‌سه‌ر ئاسمانى ئێران‌دا بفڕن، ئێستا به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ ئه‌ورووپا ده‌فڕن و له به‌سڕه‌وه دێنه سنوورى ئاسمانى عێراق و به هه‌رێمى كوردستاندا به‌سه‌ر شارى ئامێدی، ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتانى جیهان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌و داهاتانه نانێرێت، كه حكوومه‌تى عێراق كرێی تێپه‌ڕینی ئه‌و فڕۆكانه وه‌رده‌گرێت كه به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ولاتانى تر ده‌فڕن، ئه‌میره كه‌ریم، ئه‌ندامى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراقیش ده‌لێـ”به‌غدا پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌و داهاته نانێرێت، كه به‌پێی ده‌ستوور پێویسته پشكى هه‌رێم جیا بكرێته‌وه، باسى له‌وه‌شكرد، حكوومه‌تى عێراق كرێی تێپه‌ڕینی ئه‌و فڕۆكانه وه‌رده‌گرێت كه به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ولاتانى تر ده‌فڕن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی فرۆشتووه به بێ ئه‌وه‌ى پشكێك له‌و داهاته بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربكرێت.
كه‌ریم هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” “سه‌ردانى وه‌زیری گواستنه‌وه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرم، به‌ڵام پێڕاگه‌یاندم كه سه‌رۆك وه‌زیران هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى تایبه‌ت به فڕۆكه‌وانى لێكشاندووهتهوه و بڕیاره‌كانى لاى خۆی قۆرخ كردووه”.