سەدر داوای دادگایی کردنی مالیکی دەکات

 
ناکۆکیەکانی موقتەدا سەدرو نوری مالیکی تا دێت گرژتر دەبن،لە دواین لێدوانیدا سەدر پرسی حشدی شەعبی و کەوتنی موسڵ دەوروژێنێت و داوا دەکات ئەوانەی هۆکاری کەوتنی موسڵ و سپایکەرن دەبێت دادگایی بکرێن و ڕێگەش نەدرێ حەشد بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات.
 
لە میانەی وتەکانیدا بە ناڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر مالیکی بە بەرپرسیاری کەوتنی موسڵی لەقەڵەمدا و هاوکات وەک وەڵامێک بۆ مالیکی کە پشتیوانی حەشدە،سەدر وتی نەک حەشد تەنانەت نابێت ڕێ بدرێت یەک سەرکردەی ئەو هێزانە دەرفەتی خۆکاندید کردنی هەبێت.
 
نوری مالیکی لەکاتی کەوتنی موسڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو وە زۆرینەی سەرکردە سیاسیەکانی عێراق ناوبراو بە بەرپرسیار دەزانن لە کەوتنی موسڵ و داوای دادگایی کردنی دەکەن.
 
Back to top button