پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مەشقپێکردنی بە پێشمەرگە درێژکردەوە

دوای هێڕشی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر هەرێمی كوردستان, وڵاتانی ئەوروپا لە نێونیشیدا وڵاتی ئەلمانیا كۆمەلێك راوێژكاریان بۆ مەسق پێكردنی پێشمەرگە لە هەولێر جێگیركرد, ئەمڕۆ جارێكی تر پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرد و بڕی 6.9 ملیۆن یۆرۆش بۆ ئەو مەبەستە تەرخاندەکات.

رۆژی سێشەممە 12-12-2017، پەرلەمانی ئەڵمانیا لە دانیشتنێکدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە تاوەکو مانگی چوار (نیسانی) 2018 پەسندکرد.

بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە436 دەنگی “بەڵێ”، 196 دەنگی “نەخێر” پەسندکرا. 37 پەرلەمانتاریش دەنگیان لەسەر بڕیارەکە نەدا.

درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعش دێت لە عێراق و سووریادا.

لەگەڵ دەستپێکردنی ‌هێرشەکانی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان لە ئابی 2014دا، ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە بە چەند شێوەیەک یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگەی دا.

150 راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانی لە هەرێمی کوردستانن و راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن، تاوەکو ئێستاش راهێنانیان بە نزیکەی پێنج هەزار پێشمەرگە کردووە.

ئەڵمانیا زیاتر لە دوو هەزار تۆن چەک و تەقەمەنی بە بڕی زیاتر لە 95 ملیۆن دۆلار بە زیاتر لە 30 جار رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی ئەو پارچە چەکانە لە شەڕی دژ بە داعشدا بەکاربهێنرێن.

یەکێک لە دیارترینی ئەو چەکانە میلان بووە، کە رۆڵێکی گرنگی لە تێکشکاندن و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی داعشدا هەبووە.

Back to top button