بزوتنەوەی گۆران رێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی سڕدەكات و دەبێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن

گۆڕان بە چوار وەزیرو سەرۆكی دەستەیەك‌و چەندین پۆستی دیكەی باڵا لە حكومەتی هەرێمدا بەشدارە، هەرچەندە لە مانگی ١٠ی ٢٠١٥وە سەرۆكی پەرلەمان‌و تیمی گۆڕان لە حكومەت دورخراونەتەوە، بەڵام تائێستا ئەو بزوتنەوەیە كشانەوەی لە حكومەت ڕانەگەیاندووە.

گۆڕان بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر چەند پرسێك دەدات‌و وەك بەرپرسانی بزوتنەوەكە دەڵێن، دەچنە قۆناغێكی نوێ، لە حكومەت دەكشێنەوەو ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ بوونەوە بە ئۆپۆزسیۆن‌و ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی سڕ دەكەن.

دوای ئەوەی هەڵوێست‌و سیاسەتەكانی بزوتنەوەكە ڕوبەڕوی ڕەخنەی زۆری بەرپرسان‌و جەماوەری گۆڕان بووەوە، بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆببێتەوەو چەند پرسێكی “گرنگ” یەكلایی بكاتەوە.

 

بە پێی زانیارییەكانی خواكوڕك ، لە كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانیدا، پرسەكانی : كشانەوە لە حكومەت‌و بوونەوە بە ئۆپۆزسیۆن، ڕێككەوتنە سیاسییەكەیان لەگەڵ یەكێتی، هەڵبژاردنی پێشوەخت‌و پێكهێنانی شاندێك بۆ سەردانی حزبە عێراقییەكان لە بەغدا تاوتوێ دەكرێن‌و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

وابڕیارە پرسی ڕێككەوتننامە سیاسییەكەیانە لەگەڵ یەكێتی كە لە ١٧-٥-٢٠١٦وە واژۆكراوە، بەڵامتائێستا هیچ خالێكی لێ جێبەجێ نەكراوە سڕبكرێت .

Back to top button