قوباد تاڵەبانی : جورئەت نەبوو ڕوبەرووی فیرعەونەكان بووەستینەوە
بەپێی ئامارەكانی دەستەی دەستپاكی ١٢٣ كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا كراونو ١٩٠ داوای هەواڵدەریی هەن كە لێكۆڵینەوەیان تێدادەكرێتو ١٧٨ كەیسی داوای سزایی كە لە ژێر ئیشرافی دادوەری لێكۆڵینەوەدان.
دانپێدانانی قوباد تاڵەبانی بۆ لێنەپرسینەوە لەو كەسانەی بەرپرسنو گەندەڵیی گەورە دەكەن لەكاتێكدایە ناوبراو جێگری سەرۆكی حكومەتەو حزبەكەشی دەسەڵاتداری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیانو ڕاپەڕینە.
جێگری سەرۆكی حكومەت دانبەوەدا دەنێت لە هەرێمی كوردستان لێپرسینەوە لەوكەسانە ناكرێت كە دەسەڵاتدارنو گەندەڵیی گەورە دەكەن، دەڵێت، فیرعەون هەن زەوی داگیردەكەن، ڤێلا دروستدەكەن، بازرگانی دەكەن، قاچاخچێتی دەكەن، خەڵك دەكوژن، ڕۆژنامەنوس دەكوژن، هەزارو یەك ئیشی خراپ دەكەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە.