لەیەک چركهدا 263 دۆلار لە گومرگەکانی عێراق دەدزڕێت
گەندەڵی لە عێراق تا دێت فراوان تر دەبێت،تەنها لە خاڵە سنووریەکان و گومرگەوە بە پێی ڕاپۆرتەکانی چاودێری لە یەک چرکەدا دوو سەدوو شەست و سێ دۆلار دەچێتە گەروی گەندەڵکارانەوە.
لەو ڕووەوە هەیسەم جبوری ئەندامی لێژنەی دارایی لە پارلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە نەبونی چاودێری وردو کەمتەرخەمی حکومەت وای کردووە ساڵانە دەیان ملیار دۆلار زیان بەر داهاتی وڵات بکەوێت.
جبوری تیشکی خستە سەر تێوەگلانی هەندێک بەرپرسی باڵا لەو کەیسەو نەیشاردەوە کە دەیان کۆمپانیا خۆیان لە پێدانی باج بواردووە کە لە لایەن بەرپرسانەوە خاوەنداری دەکرێن.