كەناڵی ئێن ئاڕتی بە پیلان شوێن و مانەوەی گروپە خۆبەخشەكانی خورماتوو بۆ چەكدارانی حەشد ئاشكرا دەكات

 

 

كەناڵی ئێن ئاڕتی بەپیلان شوێن و ژمارەی ئەو گروپە خۆبەخشانە ئاشكرا دەكات كە لەخورماتو ناوچەكانی دەوروبەری جێگرن.
لەدوای داگیركردنی خورماتو لەلایەن سوپای عێراق و حەشدی شەعبی و حەشدی توركمانیەوە ژمارەیەك خۆبەخش كە لە دانیشتوانی ناوچەكە پێك هاتبوون لەشێوەی گروپێكی سەربازیدا خۆیان كۆكردەوە بۆ بەرگریكردن لە خاكەكەیان و بەرپەرچ دانەوەی دەسترێژیەكان بۆسەر ماڵ و سامان كەسایەتیان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان ئەو گوروپە خۆبەخشەو چەكدارنی حەشدی توركانمان وحەشدی شەعبی ڕوویدا، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن كەناڵی ئێن ئاڕتییەوە راپۆرتێك لەسەر شووێنی مانەوەو ژمارەو توانای سەربازی ئەوگروپە ئاشكراكراو یارمەتی داگیركەرانی دا زانیاریان لەسەر ئەو گروپە خۆبەخشە دەست بكەوێت و هێرشیان بكەنە سەریان. پێدانی زانیاریەكان لە ڕێی كەسێكی سەر بە سوپاوە بووە كە لەلایەن كەناڵی ئێن ئاڕتییەوە پێی فرۆشراوە.

Back to top button