هێرۆ یەك ملیار و سەد هەزار دۆلاری لەنەوتی كەركووك بۆخۆی بردووە

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەست خواكوڕك كەوتووە، لەماوەی پێنج مانگی رابردوو كە نەوتی كەركووك، لەسەر داوای هێرۆ راگیرا، یەك ملیار و سەد هەزار دۆلار، لەسەر هەناردەكردنی نەوت لە رێگای تانكەرەوە لەنەوتی كەركووك فررۆشراوە یەك دیناریش نە بۆ پترۆ دۆلار سەرفكراوە نە بۆ كەركووك گەرێنراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رۆژانە 120 هەزار بەرمیل بەناوی پرۆژەی وەهمی و 40 هەزار بەرمیل بەناوی بۆری نێوان سلێمانی و ئێران، بردووە، یەك دیناریش نە بۆ یەكێتی و نە بۆ كەركووك نەبۆ حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان گەراوەتەوە، ئەو سەرچاوەیە دەشلێت لەماوەی ئەو پێنج مانگە كۆی داهاتی ئەو نەوتەی لەكەركووك براوە، ملیارێك و سەد هەزار دۆلار بووە.
جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەی ورد دەدات لە سەر هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران لەو مانگە دا، ئەویش ئەوەیە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کەسی یەکەمی ئێستای یەکێتی لەگەڵ بەغدا بڕیاری دا نەوتی کەرکووک رابگرێ، ئەمەش وایکرد حکومەتی هەرێمی کوردستان نەتوانێ مانگانە ئەو نیو مووچەی هەشیەتی دابینی بکات.

نەوتی کەرکووک کە 5 مانگە راگیراوە، رۆژانە  150 هەزار بەرمیلی لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەفرۆشرا. نرخی هەر بەرمیلێکی لەبەر ئەوەی کوالێتی باشە بە 45 دۆلار بووە و، لەو ماوەیە زیاتر لە 22 ملیۆن بەرمیل کە داهاتەکەی سەرووی یەک ملیار دۆلار بووە زەرەری بە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان گەیاندووە.

زیاتر لە 90% مووچەی کوردستان بەداهاتی نەوت دابیندەکرێت. ئێستا مانگی نۆیە و حکومەت مووچەی مانگی حەوت دابەش دەکات و، ئەو حەوت مانگەش نیوە مووچە بووە.

سەرچاوەیەك نزیك لە ئەنجوومەنی پارێزگا كەركووك كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، دەلێت ئێمە هەڵوێستی خۆمان بەئاشكرا راگەیاندووە پێداگریش لەسەر دەكەین بەوەی دەبێت نەوتی كەركووك لەرێگای بۆری نەوتی كوردستان بروات، چونكە شەفافتر و باشتر دەكەوێتە خزمەتی خەڵكی كەركووك.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە گۆڕان و نەوشێروان مستەفا هۆكاری بێدەنگ بوونیان لەسەر پرسی نەوتی كەركووك دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو نەوتەی كەركووك 40 هەزار بەرمیل بۆ نەوشێروان مستەفا رۆشتووە، بەناوی پرۆژەی پاڵاوگەی كات (دۆكان) كە ئەم پرۆژەیە پرۆژەیەكی وەهمیە.

 

324234242342424

Back to top button