زیاد له‌ 105 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك له‌یه‌ك رۆژدا ده‌دزرێت كه‌چی میدیای گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و فرۆشتنی كه‌ركووك له‌لایان گروپێكی ناو یه‌كێتی كه‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانی یه‌كێتی به‌ كاڵفامی ناو یه‌كێتی ناویانی برد، بیره‌ نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و گه‌رمیان كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ست گروپه‌ جیاوازه‌كانی حشدی شه‌عبی و هه‌ر گروپێك له‌ حشدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر بیره‌ نه‌وتێك داگرتووه‌ و رۆژانه‌ له‌رێگای تانكه‌ره‌وه‌ به‌ ناو خاكی پارێزگای سلێمانی ره‌وانی ئێران ده‌كرێت و ده‌فرۆشرێت به‌ئێران”.

ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد له‌ عێراق ده‌لێت له‌ئێستادا زیاتر له‌ 105 هه‌زار به‌رمیل له‌رێگای تانكه‌ره‌وه‌، ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت، ده‌لێت هه‌ردوای داگیركردنی كه‌ركووك له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و به‌هاوكاری گروپی كالفام و خائینی ناو یه‌كێتی، ئێران ته‌نها یه‌ك ده‌روازه‌ی كرده‌وه‌، ئه‌م ده‌روازه‌شی بۆ تانكه‌ره‌ نه‌وت كردۆته‌وه‌، كه‌ رۆژانه‌ نه‌وت له‌رێگای ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئێران”.

پێشتر به‌شه‌ نه‌وتی گۆڕان و یه‌كێتی له‌لایان خواكوڕكه‌وه‌ ئاشكرا كرا، به‌ڵام له‌ئێستادا نه‌ك ته‌نها په‌رله‌مانتارانی ئه‌و  دوو حزبه‌ یه‌ك میدیا له‌ سلێمانی دا نیه‌ یه‌ك هه‌واڵێش له‌سه‌ر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك بكات له‌لایان گروپه‌ جیاوازه‌كانی حشدی شه‌عبی”.

پێشتر چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك به‌ناوه‌كانی ” عه‌لی حمه‌ ساڵح و سۆران عومه‌ر و عیزه‌ت سابیر و شێركۆ جه‌وده‌ت” رۆژانه‌ له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ره‌خنه‌یان له‌ نه‌وتی كه‌ركووك ده‌گرد كه‌ به‌شێكی گرینگ بوو له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام كه‌ ئێستا له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم دا نه‌ماوه‌ و رۆژانه‌ له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر داگیراوه‌ و ده‌فرۆشێت یه‌كێك له‌وانه‌ ناوێرن نه‌ك باسی بكه‌ن به‌ڵكو ناوی میلیشیاكانیش بهێنن”.

پێشتر له‌ژێر ناوی ” به‌ره‌ی خه‌ڵك” به‌ره‌ی گه‌ل” چه‌ندانی تر، سه‌دا كه‌مپین و خۆپێشاندان و ره‌خنه‌یان ده‌گرد له‌ سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك، كه‌ به‌شێكی گرینگی مووچه‌ خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ له‌لایان گروپه‌ جۆراو جۆڕه‌كانی حشدی شه‌عبی ده‌دزرێت و ده‌فرۆشرێت، كه‌سێك نیه‌ له‌ سلێمانی به‌ناوی به‌ره‌ی گه‌ل و خه‌ڵك و ده‌یان ناوه‌كانی تر یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ بكات”.

پێشتر میدیایی به‌ناوی ئه‌هلی رۆژ نه‌بوو زیاتر له‌ 10 هه‌واڵی له‌سه‌ر نه‌كات له‌ئێستادا ئه‌وانیش نه‌ك هه‌واڵ به‌ڵكو ناوێرن ناوی نه‌وتی كه‌ركووكیش بهێنن”.

Back to top button