كۆتایی كورد له پیلانی 2018ی عه‌بادی دا
#رێكان سه‌باح
ئه‌وه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا هه‌ستی پێناكرێت یان لێی تێناگه‌ین، قورسای ئه‌و خیانه‌ته‌یه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویداوه، كوردی له‌به‌رده‌م كۆماری كوردستاندا، گه‌رانده‌وه، به‌رده‌م ” ئایا كورد بمێنێت یان نا” ئه‌م دۆخه وه‌ها ئاسان نیه، له مانگێك سه‌ره داوه‌كانی ده‌ركه‌وێت، بۆ خه‌ڵك روون بێته‌وه، یان له خه‌می مووچه و بژێوی ژیاندا هه‌ڵسه‌نگێنرێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی لێره‌دا زۆر روونه، به‌غدا ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست خۆی نادات كه له‌ناوخۆی كوردستاندا، حه‌زی له‌ناو بردنی یه‌كتر، گه‌یشتووته دهستهڵگرتن له قه‌واره‌ی سیاسی كورد و تا ئاستی گه‌رانه‌وه‌ی مێژووی كورد بۆ ژێر ده‌سته‌ی هه‌مان زه‌مه‌نی به‌عس، ئه‌م حه‌زه زۆر روون له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌بینرێت، به‌مه‌ش وه‌ك تاك به‌دیل بۆ خه‌ڵكی كوردستاندا پێناسه ده‌كرێت، دۆخی كوردستان له‌پاش خیانه‌تی 16ئۆكتۆبه‌ر، له‌ژێر ره‌حمی چه‌ند پیلانگێریهكی له‌ناو بردنی كوردستانه وه‌ك سه‌رده‌مه زێرینه‌كه‌ی خۆی، گه‌رانه‌وه بۆ ناو پارێزگاكانی باكوری عێراق”.
عه‌بادی له‌ئێستادا چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك پێشان ده‌دات له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به‌كوردستان، یه‌كه‌م ئاماژه‌شی ئه‌وه‌یه، له بودجه‌ی كوردستاندا، ناوی پارێزگایی هێنا و ده‌سته‌واژه‌ی باكوری عێراقی به‌روونی پێشاندا، وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا عه‌بادی گوتی، كه پێداچوونه‌وه به‌لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه له‌بنه‌ره‌تدا كێشه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌ستووری عێراقه، وه له‌ناو ئه‌و هه‌موو پێشهڵكاریه دهستووریهدا، بودجه، خاڵی گرینگی كێشه‌كانه نه‌ك مووچه، چونكه ئه‌مه كاری عێراق نیه كوردستان چۆن و به‌چی مووچه و پێداویستیه‌كانی خۆی له بودجه‌دا دابه‌ش ده‌كات، به‌ڵام عه‌بادی له گوتنی ” پێداچوونه‌وه به لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا، كه حكومه‌تی هه‌رێم شتی له‌و شێوه‌یه‌ی ره‌د كرده‌وه له‌باره لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران” ئامانجی تر و نیازی تر له‌ناوه‌خۆدا ئاشكرا و روونتر ده‌كات، كه پێشتریش له چه‌ند میدیایه‌كی عه‌ره‌بی عێراقی دا روونتر باسیان له‌وه كرد كه هه‌ندێك هێزی كوردستانی له‌به‌غدا داوا ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته‌دا دانووستاندن نه‌كه‌ن، وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا، ده‌نگۆی رێكه‌وتنی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌رهه‌م ساڵح” هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر پێدانی مووچه فه‌رمانبه‌رانی سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا به‌غدا ئه‌مه له‌به‌رامبه‌ر چی ده‌كات؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه تاوه‌كو ئێستا ئاماژه‌كانی روون نین، به‌ڵام ” هه‌موومان سه‌ره‌تای داگیركردنی كه‌ركووك له به‌غدا گوێمان له گۆڕانكاری له ده‌ستوور بوو، وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا رێكه‌وتنی باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و حشدی شه‌عبی به‌چاودێری ئێران له لایان مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندان په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ئاشكرا كرا، كه حسدی شه‌عبی و ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی رێكه‌وتوون له‌سه‌ر به‌هه‌رێم كردنی سێ پارێزگا” كه‌ركووك و سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و هه‌له‌بجه” وه پێشتریش گۆڕان له‌رێگای پرۆژه‌یه‌ك داوایه‌كی له‌نێو خۆپێشاندانی پار ساڵی سلێمانی گه‌لاله كردبوو كه وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، وه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیشدا، ته‌قریبه‌ن به‌زۆرینه‌ی واژووی ئه‌ندامان ئه‌و پێشنیاره قبوڵكرابوو”.
له‌ئێستادا ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه به‌غدا و به‌دیاری كراوی حه‌یده‌ر عه‌بادی نیازێكی مه‌ترسیداری هه‌یه، له‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌یه‌كی زه‌مه‌نێكی كاتی دا، به سه‌ركرده‌كانی ئه‌و لایانه سیاسیانه له‌ژێر ناوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سلێمانی و ئه‌و ناوچانه ئاماده بكه‌ن، بۆ خستنه رووی پرۆژه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رووی ده‌ستووریه‌وه، كه ته‌نها قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناوی ” دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و له‌ژێر ناوی كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه سنوریه‌كان له‌رێگای هێزه چه‌كداره‌كان عێراق، وه‌ك عه‌بادی ده‌لێت” بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گروپی تووندرهوهی وه‌ك داعش دزه نه‌كه‌نه ناو عێراق، لهلایایهكی تریش گۆڕانكاری له ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی سوونه‌كان له‌دژی نه‌بن، ته‌نها وه‌ك ئه‌وه ده‌خاته روو كه قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه” ده‌سه‌ڵاتی عێراقی یه‌كپارچه و فیدراڵی زاڵتر ده‌كات به‌مه‌ش له‌ناو سوونهكانیشدا ده‌رفه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای ده‌ستوور زاڵتر ده‌كات”.
هه‌موومان شایه‌دی ئه‌وه‌ین كه ئابلۆقه‌ی ئابوور و نه‌بوونی مووچه چ دۆخێكی دژواری دروست كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵمه‌تی میدیای له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ به‌تایبه‌ت له زۆنی سه‌وزدا، چۆن پاشه‌كشه‌ی به مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كان كردووه، تێكه‌ڵابوون و فشاری زۆر و دۆخی دژواری خه‌ڵك وای كردووه له‌پێناو مووچه دا رۆژانه شایه‌دی چ پاشهكشهیهكین له هه‌موو بواره‌كان تا خۆزگه خواستن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام، ده‌ی ئه‌مه ئه‌و سازكردنهیه كه عه‌بادی پێویستیه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه كه‌س نازانێت له چ كاتێك ده‌وه‌سێت و له چ كاتێك ده‌برێت، به‌ڵام ئایا عه‌بادی ئه‌مه له‌ده‌ست ده‌دات؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه ئێستا عه‌بادی سهرمهستیهتی و نایه‌وێت له‌ده‌ستی بدات، بۆیه‌ش ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی فشاره‌كانیان بۆ هێشتنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی به به‌رده‌وامی ئه‌و حكومه‌ته له‌زیاد بوون دایه،به‌ڵام عه‌بادی پێداگره له‌سه‌ر پیلانه‌كه‌ی كه له رێگای ده‌ستوور به‌ته‌واوی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی، به‌مه‌ش ده‌توانێت لایانی یاسایی بۆ هه‌مووار ده‌ستوور له سێ پارێزگاوه، كه بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌می خۆی هه‌ڵگرێت و به‌دوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆكیش ناتوانرێت هه‌موواری ده‌ستوور بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنێت”.
پیلانی دووه‌می عه‌بادی پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی كوردستان له‌رێگای ده‌ستوور، عه‌بادی به‌هێزی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌هێزێكی زۆره‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، به‌مه‌ش به‌ته‌واوی كۆتایی به‌هه‌رێم ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌مه ئه‌و پیلانه‌یه كه له‌ئێستا دا عه‌بادی سهرمهستیهتی، له‌ناوه‌خۆی كوردستانیش هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حكومه‌ته، په‌رته‌وازه و یه‌كرێز نه‌بوون و ته‌واوی كێشه‌كانی ناوه‌خۆش ده‌رفه‌تی له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بادی زیاتر ئاراسته‌ی پیلانه‌كه‌ی بكات له‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ناوه‌خۆی دا قوڵتر بێت، یان هاوكار و هاو هه‌نگی باشتر”.