حكومه‌تی ئێران 105 لاوی كوردی له‌ سێداره‌داوه‌ ته‌نها له‌ ئه‌مساڵدا

له‌سێداره‌دانی لاوانی كوردستان له‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ و ئاماره‌كانی ئه‌مساڵیش له‌م بواره‌دا مه‌ترسیدارن، و ئاماژه‌ به‌ له‌ سێداره‌دانی سه‌دان لاوی كورد ده‌درێت له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران و رێژه‌كه‌ش رۆژ به‌ رۆژ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.”

بەپێى هەواڵێکی ماڵپەڕی “هەنگاو” کە بایەخ بە هەواڵ و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ دەدات لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤەوە، ئاماری پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکرده‌وه‌ و بەپێی ئاماری ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ بێت” لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧وە تا کۆتایی مانگی ١١/2017 زیاتر له‌ ١٠٥ بەندکراوی کورد لەسێدارەدراون.

هه‌ر به‌ پێی زانیاری نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌” لەو ماوەیەدا زیاتر لە هەزار کەس، بە تۆمەتی جیاواز دەستبەسەرکراون و تەنیا ناسنامەی ٥٢٠ کەسیان ئاشکراکراوە، زۆربەشیان تۆمەتی چالاکی سیاسییان دراوەتە پاڵ.

ماڵپەڕی هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە.” لەو ماوەیەدا ٦٩ کەسی دیکە بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی و مەدەنی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزاى بەندکرانیان بەسەردا سەپێنراوە، چوار کەسیش بە هەمان تۆمەت سزاى لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

Back to top button