كاتژمێری دیداری بارزانی و ئۆڵاند دیاری كرا

خواكوڕك

بەشی پرۆتۆكۆلی كۆشكی ئەلیزێ بڵاوی كردۆته‌وه‌، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 06:00ی ئێواره‌ به‌كاتی هه‌ولێر، دیداری نێوان سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كۆشكی ئەلیزی له‌ مالپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی نووسیویەتی، “دیدار لەگەڵ بەڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەبێت”. و كاتژمێر 17:00 واتە پێنجی ئێوارە بەكاتی پاریس، بارزانی لەگەڵ هۆڵاند دیداری دەبێت.

میدیاكانی فڕەنسا بڵاویان كردۆته‌وه‌، كە دیدارەكەی بارزانی و هۆڵاند دووقۆڵی و تایبەت دەبێ، و پرسی شەڕی تیرۆر و رزگاری مووسڵ و عێراقی دوای داعش و ریفراندۆمی گەلی كوردستان و پشتوانییەكانی فڕەنسا بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ دەكەن.

Back to top button