ئهمڕۆ ریال مهدرید یاری ههیه له جامی جیهانی یانهكان
لەیارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی یانەكان هەردوو یانەی (ریال مەدرید و جەزیرە) رووبەرووی يهكتر دهبنهوه”.
وا بڕیاره یارییهكه ئهمڕۆ له كاتژمێر (8:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (شێخ زاید) لەشاری ئەبوزەبی ئیماراتی بەرێوەدەچێت، ریال مەدرید وەك پاڵەوانی كیشوەری ئەوروپا رووبەرووی یانەی جەزیرە دەبێتەوە ، ئەم یانەیەش بە سیفەتی میوانداری پاڵەوانیەتی بەشداری یارییەكە دەكات”.
جەزیرە لەدوو یاری رابردوو باشترین ئاستی پێشكەش كردووە و ئۆكلاند سیتی و ئۆراوای ژاپۆنی دوورخستەوە، براوەی ئەم یارییەش راستەوخۆ دەگاتە یاری كۆتایی و بەرامبەر یانەی گریمیۆی بەرازیلی یاری دەكات”.