دۆندرمه‌ زیانی هه‌یه‌ و پێویسته‌ زۆر وریا بن له‌ خواردنی

دۆندرمه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خواردنانه‌ی كه‌ به‌شێك له‌و مرۆڤانه‌ی ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن به‌ بی ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ خواردنی چه‌نده‌ زیانبه‌خشه‌ جاری واش هه‌یه‌ زیاده‌ ره‌وی له‌ خواردنی ده‌كریت ئه‌مه‌ش مه‌ترسی درووستبوونی نه‌خۆشی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه‌ درووستده‌كات.”

توێژه‌رانی بواری ته‌ندروستی باس لە خواردنی دۆندرمە دەکەن کە جگە لەوەی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری تێدایە ئەوا دەبێتە ھۆی تێکدانی گەروو و زیاد کردنی کێشی لەش بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو بە شێوەیەکی زۆر خورا لەگەڵ سۆس و شوکوڵاتە.

ھەروەھا باسی ئەوەیش ده‌كه‌ن.” کە دۆندرمە خواردنێکی زیانبەخش نییە بەڵکو چەندین سوودیشی ھەیە ئەگەر ھاتوو لە میوەی سروشتی دروست کرابێت و ڕێژەیەکی کەمی شەکر لەگەڵ بەکارھاتبێت وەکو دۆندرمەی سادە و بەشیر کە سەرچاوەیەکە بۆ وەرگرتنی ڕێژەیەکی زۆر لە کالسیۆم.

Back to top button