شۆك…گریــــــــــــزمانی فهڕهنسی بۆ یانهی بهرشهلۆنه
لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا رۆژنامەنوس” کویک گواش رادیۆی کەتەلۆنیا Catalunya Radio بڵاوی کردۆتەوە.” لە هاوینی داهاتوو گریزمان دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.”
بە پێی هەواڵی (رادیۆی کەتەلۆنیا Catalunya Radio) کە سەرچاوەیەکی بەهێز و باوەڕپێکراوە لە کەتەلۆنیا، یانەی بەرشەلۆنە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەدات کە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆیەو ئەو یاریزانە لە چنگی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەردەکات.
گریزمان ئەم وەرزە ئاستی وەکوو پێویست نیەو لەچاو وەرزەکانی رابردوو ئاستی دابەزییوەو یانەکەشی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ماڵئاوایی کردووەو لە لالیگاش لە پلەی سێیەم دەبینرێت لە دوای یانەکانی بەرشەلۆنەو ڤالنسیاوە.