سەرۆکە گەنجەکە ئەمریکای توشی شۆک کردووە

 
کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور داوا لە زانایانی وڵاتەکەی دەکات لە بەرەو پێش بردنی موشەکە دوورهاوێژەکان بەردەوام بن و هاوکات ڕێزلێنانی تایبەتی خۆی دایە زاناکان و لە نزیکەوە لەگەڵیان کۆبوویەوە.
 
زانایان و لێکۆڵەرانی سەربازی پێیان وایە ئەو جۆرە موشەکەی کە کۆریای باکور لە ۲٥ی نۆڤەمبەر تاقیکردەوە دەتوانرێت بگاتە هەر جێیەک لە وڵاتی ئەمریکاو ئەوەش ئەمریکای توشی شۆک کردووە.
 
موشەکی هواسنگ ۱٥ دەتوانێت کڵاوەی ئەتۆمی هەڵگرێت و دوور مەودایە و دەتوانێت سنوری کیشوەرەکان ببڕێت.
Back to top button