۲۲ میلیشیای حوسیەکان کوژران
جەنگ لە نێوان سوپای یەمەن و میلیشیا حوسیەکان درێژەی هەیەو لەو میانەشدا سەرلەبەیانی ئەوڕۆ لە خۆرئاوای یەمەن ۲۲ میلیشیای حوسیەکان کوژران و ۱٨ی دیکە بریدار بون.
جەنگ لە نێوان چەکدارە حوسیەکان و سوپای یەمەن دوو ڕۆژە لە بەری خۆرئاوای یەمەن درێژەی هەیە و سوپای ئەو وڵاتە مەبەستیەتی ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات.
دوای کوشتنی سەرۆکی پێشوی یەمەن عەلی عەبدوڵا ساڵح لە لایەن حوسییەکانەوە لە ئێستادا جەنگ لەو ووڵاتە توندتر بووە و هاوڵاتیانی یەمەنیش بونەتە قوربانی سەرەکی جەنگەکە.