جه‌نه‌راڵێكی باڵای ئه‌مریكی عه‌بادی به‌درۆ ده‌خاته‌وه
جه‌نه‌راڵ پۆڵ فه‌نك فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌به‌غدا عه‌بادی به‌درۆ ده‌خاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت،هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هێزە رەسەنە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعش”.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 13ی 12ی 2017، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له به‌غدا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” كه داعش له عێراقدا كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌مه‌ش ناراسته‌وخۆ به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادیه، به‌وه‌ی پێشتر كۆتای داعشی له عێراق راگه‌یاند”
جه‌نه‌راڵ پۆل فه‌نك، ده‌شلێـ”داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە، بەڵام توانا سەربازییەکانی لاواز بووە”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه 10ی ئه‌م مانگه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌غدا له مه‌راسیمێكدا، كۆتایی داعش له عێراق راگه‌یاندوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆتایی عێراقی به بێ ناو هێنانی پێشمه‌رگه راگه‌یاند، به‌ڵام فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش، ده‌لێن، داعش له عێراق كۆتایی نه‌هاتووه”.