حكومه‌ت و په‌رله‌مان چی له‌باره‌ی مووچه ده‌لێن
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌نێوان ئامانج ره‌حیم و شێركۆ جه‌وده‌ت، بۆچوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی مووچه خرایه روو، له‌و باره‌یه‌وه شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشه‌سازی و سامانه سروشتیه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” پێداچوونەوە بە دەرماڵەکان و مووچەی خانەنشینان و خانەنشینە پلە تایبەتەکاندا دەکەن، سندووقی خانەنشینیش کارادەکرێتەوە.
هه‌روه‌ها سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش رایده‌گه‌ێنێت”لە کۆبوونەوەکەدا هەموو ئەگەرەکان لەبارەی دابینکردنی بودجە و مووچە تاوتوێ‌کران، ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆژەیاسایەک لەبارەی مووچە و خانەنشینان دەنێرنە پەرلەمانی کوردستان، شێركۆ جه‌وده‌تیش ده‌لێـ”هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن بەزووترین کات مووچە دابین بکەین، بەڵام نابێت مووچەخۆرانی راستەقینە بکرێنە قوربانی مووچەخۆرانی وەهمی و کەسانێک کە بەنایاسایی مووچە وەردەگرن”.
لەبارەی دابەشکردنی مووچە ئامانج رەحیم پشتڕاستیکردەوە کە پێش 2018 مووچەیەکی دیکە دابەشدەکرێت، لەبارەی ساڵی داهاتووش گوتی: “لە کۆبوونەوەکەدا دوو ئەگەر باسکران، یەکەمیان ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکبکەوین و بەغدا مووچە بنێرێ، دووەمیان ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوین و بە داهاتی خۆمان مووچە دابین بکەین، لە هەردوو بارەکەشدا گۆڕانکاری دەکرێت، هەروەها ئامانج رەحیم جەختیکردەوە کە پێداچوونەوەی راستەقینە بە لیستی مووچەخۆراندا دەکرێت. گوتیشی: “ئەگەر حکومەتی عێراق بودجە نەنێرێ، بەو داهاتەی لە ساڵی 2018 دەستمان دەکەوێت، ناتوانین مانگانە و لەکاتی خۆیدا مووچە دابین بکەین، ئەگەر بەغداش شایستە داراییەکان بنێرێ بەدڵنیاییەوە بارودۆخمان باش دەبێت”. رەتیشی کردەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی ئەوە کرابێت لە 2018 بە دوو مانگ مووچەیەک دابەش بکرێت”.