ڤیدیۆ:عوسمان بایده‌میر له‌ناو فاشسترین په‌رله‌مانی جیهان ده‌لێت كوردستان له‌ناو دڵم دایه‌

په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا (عوسمان بایده‌میر) له‌سه‌ر ناوی كوردستان كه‌گوتی كوردستان له‌كوێنده‌ره‌، وه‌ڵامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ده‌داته‌وه‌، ده‌لێت كوردستان له‌ناو دڵمان دایه‌”.

وه‌ك له‌ گرته‌ ڤیدیۆكه‌ دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ په‌یچی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه‌، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له‌ شوێنی سه‌رۆك په‌رله‌مان دانیشتووه‌، دانیشتنه‌كه‌ به‌رێوه‌ ده‌بێت له‌ بایده‌میر ده‌پرسێ كوردستان له‌كوێیه‌؟  عوسمان باده‌میر به‌ به‌تووندی ده‌ست له‌ سه‌ر دڵی ده‌دات و ده‌لێت لێره‌ دایه‌، له‌ناو دڵمانه‌”.

عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری دیاری كورد له‌ باكوری كوردستان و سیاسه‌تمه‌داری به‌ناو بانگی كورد له‌ناو په‌رله‌مانی توركیادا، كه‌ به‌ فاشسترین په‌رله‌مانی جیهان له‌دژی كورد ده‌ناسێنرێت، ده‌ست له‌سه‌ر سنگی داده‌نێت له‌وه‌ڵامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا دا ده‌لێت، كوردستان له‌ناو دڵماندایه‌”.

Back to top button