جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ئاراس جه‌نگی: شوێنی تۆ دادگایه نه‌ك په‌رله‌مان

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13ی 12ی 2017 نووسینگه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمینكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی نامه‌ی ئاراس شێخ جه‌نگی بڵاو كردۆته‌وه، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌لێت په‌رله‌مانی شوێنی تۆ نیه، ته‌نها شوێنی وه‌زیره‌كانه، شوێنی تۆ دادگا و لێژنه تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانه”.
نووسینگه‌ی جه‌عفه‌ر ئیمنكی له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا كه كۆپیه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه، ده‌لێـ”سەبارەت بەلێدوانێكی ئاراس شێخ جەنگی، له‌باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه لەرێگەی میدیاوە بۆ پەرلەمانی كوردستانی ناردووە و تێیدا داوایكردووە، كە بێتە پەرلەمان و روونكردنەوە لەسەر “خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بدات، هه‌روه‌ها نووسینگەكە رایگەیاندووە “سەبارەت بەو داواكارییەی، كە لەرێگەی میدیاوە بۆ پەرلەمانی كوردستان ئاراستە كراوە، كە دەخوازن روونكردنەوە سەبارەت بەخیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لە پەرلەمان پێشكەش بكەن، بە پێویستی دەزانین كە ئاگادارتان بكەینەوە كە:
1 – پەرلەمانی كوردستان چوارچێوەی كاری یاسایی خۆی هەیەو بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی پێكهێناوە بۆ بەدواداچوونی راستییەكان.
2 – روونكردنەوە و بەڵگەكانت پێشكەشی داواكاری گشتی بكەو لەوێ مافت هەیە لەپرۆسەیەكی دادوەریدا بەرگری لە خۆتان بكەن.
ئاراس شێخ جه‌نگی كه له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه رۆڵی له فرۆشتنی كه‌ركووك هه‌بووه، له میدیاكانیش دا گوتوویه‌تی پێشمه‌رگه به سێلڤی له‌شه‌ری داعش گرتووه، كه‌ركووك ئارامه، چه‌ندانی تر، چه‌ند رۆژێكه له‌رێگای میدیاكاندا، نامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه، داوایی كردووه له په‌رله‌مان لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت له‌كاتێكدا ناو براو هیچ سیفه‌تێكی رسمی نیه”.