بزانه بۆچی باڵێكی یه‌كێتی پێشنیاری بڕینی مووچه‌ی هه‌رێمی كرد
خواكوڕك
چاودێرێكی سیاسی له‌سه‌ر پرسی بڕینی بوجه و مووچه‌ی كوردستان، چه‌ند زانیاریه‌كی نهێنی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، زانیاریه‌كانی له خودی به‌رپرسه باڵاكانی ناو یه‌كێتیه‌وه وه‌رگرتووه.
زكری مو‌سا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك ده‌نوسێت، “سەرۆكی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی و لەتیف ڕەشید پێشنیاری نانبڕینیان بە مالیكی دا بۆ ئەوەی كورد خۆی بەدەستەوە بدات. بۆ ئەوەی نەتوانێ باسی سەربەخۆیی بكات. بۆ ئەوەی ئەو بێ سەروبەری و سەرلێشێواویەی ئێستا لەناو حكوومەت و میدیای كوردیدا هەیە سەرهەڵبدات”.
ئه‌م چاودێره دووپاتی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێشنیاره‌كه مه‌به‌ستی پیلانگێڕیه‌كی گه‌وره بووه و له نووسینه‌كه هاتووه، “پێشنیارەكە لەبنەڕەتدا بۆ بێ ئیرادەكردنی كورد بوو”.
هه‌روه‌ها له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی زانیاریه‌كانی له به‌رپرسانی یه‌كێتیه‌وه پێگه‌یشتووه و ده‌ڵێت، “ئەو زانیارییە هی خودی بەرپرسە باڵاكانی ناو یەكێتیە”.