ئەبو مەهدی موهەندیس:پێشمەرگە 40% سنوری عێراق ـ سوریای بەدەستە
لە لێدوانێکیدا جێگری سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند لەسەدا شەستی سنوری عێراق و سوریا لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی حەشدەو چل لە سەدیشی لە لایەن پێشمەرگەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
موهەندیس ئاماژە بە کۆتایی هاتنی داعش لە ڕووی سەربازیەوە دەکات بەڵام پێی وایە فکرو ترسی داعش ماوەو کات و هەوڵی هەمەلایەنەی دەوێت تا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
موهەندیس نەیشاردەوە کە هێشتا داعش ناوە ناوە جموجوڵی سەربازیان ماوەو لە هەندێ ناوچەش جالاکی دژی هێزە عێراقیەکان درێژەی هەیە.