ئه‌مریكا نرخی فرۆشتنی ئاسمانی كوردستان له‌لایان عه‌بادیه‌وه ئاشكرا ده‌كات
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی ئاسمانی كوردستان له‌لایان عێراقه‌وه به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له راگه‌یاندراوێك ئاشكرای ده‌كات كه عه‌بادی ئاسمانی كوردستانی به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی فرۆشتووه”.
له راگه‌یاندراوێكدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه، رایده‌گه‌ێنێت” سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش ته‌نها بریتی نیه له ده‌سكه‌وتى ئه‌منی ، به‌ڵكو ده‌ستكه‌وتى دارایی و ئابووریشى هه‌یه. ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى فیدڕاڵیی ئه‌مریكا بڕیاری داوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى كه‌م بووه‌ته‌وه، بۆیه كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا و كۆمپانیاكانى بوارى پۆسته ده‌ست به فڕین به‌ئاسمانى عێراقدا ده‌كه‌نه‌وه، كه له مانگى ئابى 2014ه‌وه ڕاگیراوه، ئه‌وه ئاشكرا كراوه، له‌به‌رامبه‌ردا، عێراق ته‌نها له كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان، ساڵانه بڕی 70 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت”.
هه‌واڵی فرۆشتنی ئاسمانی كوردستان له‌لایان عه‌بادیه‌وه، به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی له‌دوای نه‌مانی مه‌ترسی داعش له عێراقدا، فرۆكه‌كانی هێڵه ئاسمانییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه پێشتر ناچاربون به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران بفرن ئێستا به‌سه‌ر ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا ده‌فرن و له‌به‌سره‌وه دێنه ئاسمانی عێراق و له‌وێشه‌وه دێن بۆ ئاسمانی كوردستان و به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ئامێدی رووده‌كه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپی و جیهان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌تى عێراق كرێی تێپه‌ڕینی ئه‌و فڕۆكانه وه‌رده‌گرێت كه به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ره‌و ولاتانى تر ده‌فڕن.
پێشتر ئه‌ندامی لێژنه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندبوو “به‌غدا پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌و داهاته نانێرێت، كه به‌پێی ده‌ستوور پێویسته پشكى هه‌رێم جیا بكرێته‌وه، هه‌روها گوتبووشی”كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ به كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی فرۆشتووه به بێ ئه‌وه‌ى پشكێك له‌و داهاته بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربكرێت.