وه‌زیرێكی گۆڕان گه‌رایه‌وه ناو حكومه‌ت و ده‌ستی به‌كار كرد
كه‌ناڵی رووداو هه‌واڵێكی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرا كردووه، كه رێباز حەملان، وەک کەسایەتییەکی سەربەخۆ وەک وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەستبەرکاربووە”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به رووداوی راگه‌یاندووه، رۆژی چوارشه‌ممه، 13ی 12ی 2017 رێباز حه‌ملان وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستبه‌كار بۆته‌وه”.
شایانی باسه له 18ی 9ی 2017 رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شه به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردوو، له میدیاكاندا دهسلهكار كێشانه‌وه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه”.
له رۆژی 12ی 10ی 2015 رێكه‌وتنی پێكهێنانی كابینی هه‌شتی حكومه‌ت، له‌نێوان پارتی و گۆڕان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی چوار وه‌زیری گۆڕان له‌ناو كابینه‌كه‌دا بچنه ده‌ره‌وه”.