حەشدی شەعبی ماڵی شەھیدێكی یەكێتییان لە مەخموور تاڵان كرد
دوای داگیركردنی بەشێك لە خاكی كوردستان بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, ئێستا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی جگە لە ئاوارەكردن و شار بەدەر كردنی هاوڵاتیانی كورد لەسەر زێدی خۆیان ئەوا ماڵی كوردەكان تاڵان دەكەن و خانووەكانیان دەتەقێننەوە ئەمڕۆ دوای تێپەڕینی 50 رۆژ بەسەر داگیركردنی، مەخمور ماڵی فەرماندەیەكی شەھیدی یەكێتیی تاڵان كرد.
بەپێی چەند وێنەیەك كە دەست (خواكوڕك) كەوتوون كە وێنەی ماڵی فەرماندەیەكی شەهیدی یەكێتیە لە قەزای مەخمور, میلیشیاكانی حەشدی شەعبی سەرجەم كەڵ و پەلەمانی نێو ماڵی شەهیدیان تاڵانكردووە, ئەگەر چی منداڵەكانی چووبوون و داوایان كردبوویەوە، بەڵام خانوویەكەیان پێ نەدابوونەوە و دوێنێ 12/12/2017 ماڵەكەیان پاش تاڵانكردن، جێھێشتووە.
هەروەها دوای داگیركردنی مەخمور وێنەی شەهیدیان كە لە شەقامێكی ئەو شارە هەڵواسرابوو دڕاند دواتر مالەكەیان داگیركرد.
ئەگەر چی پێشتر گرووپی خیانەتكاران رایانگەیاند بوو كە هیچ هێزێكی حەشدی شەعبی لە شارە كوردستانیەكان نەماون, بەڵام بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) تەنها لە نێو قەزای مەخمور حەشدی شەعبی لە لەناو تەلاری سەنتەری ھاوڕێی منداڵان لە مەخموور، كە بارەگایەكی حكومی منداڵانە، تائێستا ماونەتەوە، ھێزێكی دیكەش، كە بە دەگمەن دێنە دەرەوە، لەناو بارەگای حزبی شیوعی كوردستان لە مەخموور ماونەتەوە، تائێستاش ھیچ فەرمانگەیەكی مەخموور، دەوامی ئاسایی نەبووەتەوە، بەڕێوەبەرێكی پۆلیسیش گۆڕدراوە بە كەسێكی عەرەب.
شایەنی گوتنە, ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، كەركووك و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی كوردیان شەھید و بریندار كرد و نزیكەی 200 ھەزار كەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.