یوسف محەمەد واز لە گۆڕان دەهێنێت, دەگەڕێتەوە پەڕلەمان

دوای نەخۆش كەوتنی كۆسرەت رەسوڵ وەرگرتنی چارەسەر لە وڵاتی ئەلمانیا كۆمەلێك بەر پرسی هەرێمی كوردستان سەردانیان كرد, لە نێوانیشیاندا یوسف محەمەدكە دوای بڵاو كردنەوەی وێنەی خۆی و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی كۆمەلێك بەر پرسی گۆڕان هێڕشیان كردە سەر تەنانەت نوسیویانە:” دەمێكە وازت لە گۆڕان هێناوە لە پێناو گەڕانەوەت بۆ پەرلەمان”.

پێشتر (خواكوڕك) هەواڵی كێشەی قوڵی نێوان یوسف محەمەد و چەند بەر پرسێكی بزووتنەوەی گۆڕانی بڵاو كردەوە كە رێگر بوونە لە گەڕانەوەی بۆ پەرلەمان و هەڕەشەی دەركردنیان لێكردووە لە بزووتنەوەی گۆڕان, لە وەڵامدا یوسف محەمەد كاردانەوەی توندی هەبووە پێیانی راگەیاندووە ئەقلیەتی ئێوە كوردستان و بزووتنەوەكە بەرەو هەڵدێر دەبات.

دوای سەردانی كردنی كۆسرەت رەسوڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا جارێكی تر یوسف محەمەد رووبەرووی رەخنەی توند بوویەوە بە جۆرێك چەند بەر پرسێك بۆیان نوسیوە دەمێكە وازت لە گۆڕان هێناوە لە پێناو گەڕانەوەت بۆ پەرلەمان.

 

هەروەها لە كۆمێنتێكدا بۆیان نووسیوە” تۆ ئامادەبووی شار بەشار، وڵات بەوڵات بڕۆی بۆ لای ئەو كەسانەی كە ژێر بەژێر گۆڕان خوازانت لێ هاندەداین و دەتووت ڕەوا نییە دۆستایەتی ئەم كەسانە بكرێت، ئەی ئێستا بۆ بەڕێزتان بۆ ڕەوایە.؟!”.

شایەنی باسە, دوای هەڵبژاردنی سەركردایەتی نوێ بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ئەو حزبە رووبەرووی قەیرانی قوڵی ناوخۆیی و خۆ بەڕێوەبردن بووەتەوە تەنانەت تا ئێستا نەیان توانیوە بڕیاری مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت بدەن.

Back to top button