پێشكەشكارێكی KNN: هەڤاڵ ئەبو بەكر قورئانەكەی گۆڕییەوە بە “وەنەوشە”
كچە پێشكەشكارێكی KNN بە ناوی (كۆڕاڵ نوری) لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی “هەڤاڵ ئەبوبەكر وەنەوشەیەكی لە نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە” ڕایگەیاند كە هەڤاڵ ئەبوبەكر قورئانەكەی گۆڕییەوە بە”وەنەوشەیەك”.
(كۆڕاڵ نوری) پێشكەشكارو هەڵسوراوی بزوتنەوەی گۆڕان كە یەكێكیش بوو لەكاندیدەكانەی ئەو بزوتنەوەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشووتری پەرلەمانی عێراق لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی ئەوەی بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانی هەڤاڵ ئەبوبەكر ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندگرۆزەر كە لەسەر زمانی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە “وەنەوشە” ناسراوە، ڕایگەیاند “خۆ تۆ قورئانت خوێند یەكەم رۆژی دەوام كردن، یەكەم رۆژی دەوامكردنت قورئانەكەت گۆڕییەوە بەوەنەوشەی ٢٠١٨ حەیف”.
هەڤاڵ ئەبووبەكر، ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە ڕۆژێك بەر لە سوێند خواردنی لە بینای پارێزگار كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و لەبەردەم ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند “لە خانویەكدام كە هی باوكمە و خاوەنی دوو ئۆتۆمبیلیشم كە یەكێكیان نەوشیروان موستەفا، ڕێكخەر كۆچكردووی گۆڕان پێیبەخشیووم، ئەوی دیكەیان كە مامۆستای زانكۆبووم كڕیومە و تا ئێستا ماومە”.
هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا داواشی لە ڕۆژنامەنوسان كرد كە چاودێر و ڕەقیب بن بەسەر كارەكانیانەوە تا پێكەوە كاری باشتر بۆ سلێمانی ئەنجام بدەن.