عوسمانی حاجی مەحمود كشانەوەی گۆران لە حكومەت و سڕكردنی ڕێكەوتننامەكەیان لەگەڵ یەكێتی بەپێویست دەزانێت
عوسمانی حاجی مەحمود پێشنیازو داواكردن بۆ كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتو بوون بە ئۆپۆزسیۆن، بە پێویستوئیجابی وەسف دەكات، داوا لە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكەی دەكات بڕیاری هەڵپەساردنو سڕكردنی ڕێككەوتنی نێوان گۆڕانو یەكێتی بدات.
ئەو هەڵوێستەی عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان لە كاتێكدایە بڕیارە شەممە ١٦ی١٢ی ٢٠١٧ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان كۆببێتەوەو بەوتەی ئەندامانی جڤات بزوتنەوەكەیان بڕیاری بوون بە ئۆپۆزسیۆن دەداتو ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی سڕ دەكات.
(عوسمانی حاجی مەحمود )كە بەهێزترین ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنەو زۆرترین ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لەگەڵ بۆچوونەكانیدان “”داوا لە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكەی دەكات، لە كۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیاری هەڵپەساردنو سڕكردن(تجمید)ی ڕێككەوتنی نێوان گۆڕانو یەكێتی بدات””.
هەروەها عوسمانی حاجی مەحمود دەڵێت”بەپێویستی دەزانم ئەو ڕێككەوتنە سڕ بكرێت تا ئەوكاتەی لای سەركردایەتی و خاوەن بڕیارەكانی یەكێتی ئیرادە و بڕیاری جدی دروست دەبێت بۆ جێبەجێكردنی.”