مەكۆی گۆران دوای نەوشیروان مستەفا بووە بە گۆرەپانی شەڕی باڵەكان

مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆران دوای كۆچكردنی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكە بووە بە گۆڕەپانی شەڕی باڵەكان و تیایدا ئیسلامیەكان و باڵی گەنجان و باڵی پیران یەكرتی تێدا دەخۆن.
شەڕی باڵەكانی گۆران لەدوای كۆچی ڕێكخەری گشتی گۆران بەماوەیەكی كەم لەناوبزوتنەوەی گۆراندا دەستی پێكردوو هەرزوو كۆنەئیسلامیەكان و پیران و گەنجانی ناوبزوتنەوەكە كەوتنەجیاكردنەوەی كوتلەی خۆیان، ئەوەی تائێستا لەشەڕی باڵەكانی ناوبزوتنەوەكەدا براوەیە باڵی پیرانن بەجۆرێك دوای نەوشیروان مستەفا دەستیان بەسەر هەموو پۆستە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەكەدا گرتووە.
هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دیاریكردنی ڕێكخەرو ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی باشترین بەڵگەی ئاشكرابوونی شەڕی ناوباڵەكانی بزوتنەوەكە بوون هەرچەندە سەرەتا زۆی نكۆڵیان لێدەكرد، بەڵام لەكۆتایدا گەیشتنە ئەو ڕاستیەی گەورە بوونی كێشەكان زۆر لەوە زیاترە كە بتوانن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەكەیانی بشارنەوە.

Back to top button