لوتكهی ڕێكخراوی نائاسایی هاریكاری ئیسلامی دهستی پێكرد
كۆبوونەوەی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی بە میوانداریی توركیا كە لە ئێستادا سەرۆكایەتی رێكخراوەكە دەكات و بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ شارەكە، دەستی پێكرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ی ١٢ی ٢٠١٧ كۆبوونەوەی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی لە توركیا دەستی پێكرد و دوای گەیشتنی بەشدارانی كۆبوونەوەكە بۆ هۆڵەكە، قورئانی پیرۆز خوێنرا یەوە كەتێیدا نوێنەری ٤٨ وڵات بەشداریی لە لووتكەكەدا دەكەن كە بریتین لە: ئەفغانستان، ئازەربایجان، بەنگلادیش، ئیندۆنێزیا، فەڵەستین، غینیا، ئێران، قەتەر، كوێت، كۆمۆرۆس، لوبنان، سۆماڵ، سودان، تۆگۆ، ئوردن و یەمەن لەسەر ئاستی سەرۆكوەزیران، سەركۆمار یان شا و میرەكانیان بەشداردەبن.
هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی سەرۆكایەتیی لیبیا، جیبۆتی، سەرۆكی پەرلەمانی كازاخستان، سەرۆكوەزیرانی پاكستان و مالیزیا، سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئۆزبەكستان و نوێنەری سوڵتانشینی عومانیش وەك نوێنەری تایبەت بەشداردەبن لە لووتكەكەدا.
هەروەها بڕیارە سەركۆماری توركی قوبرسی باكوور، مستەفا ئاكنجی وەك چاودێر و سەرۆكی فێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ وەك میوان ئامادەی لووتكەكە بێت.
“رەجەب تەیب ئەردۆغان” سەرۆككۆماری توركیا لە لووتكەی نائاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیدا كە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند:” راگەیاندنی بڕیاری ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل هیچ رەوایەتییەكی نییە”.
“مهحمود عهباس “سەرۆكی فەلەستین ڕایدەیەگەیەنێت: ئەمریكا لە پرۆسەی ئاشتیی ئیسرائیل-فەڵەستیندا رۆڵی نێوەندگیری لەدەستداوە و رێگە نادەین ئەمریكا لە داهاتوودا لە پرۆسەی ئاشتیدا بەشداربێت.