كادرێكی یەكێتی: لە كەركووك دارمان لە ژێر پێی خۆمان بڕی

دوای ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەر بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی, حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, كەركووك و چەند ناوچەیەكی كوردستانیان داگیركرد, كە ئەمەش كاردانەوەی گەروەی لە سەر ئاستی ناوچەكە لێكەوت خەلكی بە سەدان هەزار خەلكی كورد  ئاوارە بوون, تەنانەت بەشێك لە كادرانی یەكێتی بوونەتە قوربانی خیانەتەكە بە حۆرێك كادرێك  دەلێت دارمان لەژێر پێی خۆمان بڕی.

حەسەن قادر ناسراوە بە (مامۆستا حەسەن) كادری مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك، لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ چەند بەر پرسێكی حزبەكەی  كە هەریەكە لە( ئاسۆ مامەند و وەستا ڕەسوڵ و ڕەفعەت عبدالله و ڕزگار عەلی و شوان داودی و ڕەوەند مەلا مەحمود و ڕێبوار تەها و فەرید ئەسەسەرد) چەند پرسیارێك كە وەك خۆی دەلێت بێ‌ وەڵامن ئاراستەی یەكێتی و سەركردەكانی گرووپی خیانەتكار دەكات.

ئەو كادرەی یەكێتی لە كۆبوونەوەكە هیوا دەخوازێت پرسیارەكانی بگات چونكە پرسیاری خەلكی كەركووكن, دەشلێت:”ناتوانین ئەوەی ڕوویداوە بیشارینەوە، لەدوای ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە كۆبونەوە و پیاهەڵدان و مەدح كردنی یەكێتی سوودی نەماوە، چونكە خەڵك قسە و لێدوانی هیچ بەرپرسێكی یەكێتییان پێ هەزم ناكرێت و باوڕی پێناكەن,  ئەگەر وابڕوات یەكێتی بەتەواوی هەموو جەماوەرەكەی لەدەست ئەدات، تەنانەت ئەندامان و لایەنگرانی خۆمان توڕەن و نازانن چی ڕوویداوە و چی ڕوو ئەدات، دەبێت بە شەفافی قسە بكەین.

هەروەها  ئەو كادرە دەشلێت:” دەبێت ئێمە ڕاستگۆ بین لەگەڵ خەڵكی كوردستان بەگشتی و بەتایبەتی خەڵكی كەركوك، چونكە ڕۆژانە خەڵكی ئەم شارە و خەڵكی كوردستان كۆمەڵێك پرسیار دەكەن، خۆم وەڵامی هەندێك لەو پرسیارانەم داوەتەوە بەڵام وەڵامەكانم موقنیع نین‌، هیچ بەرپرسێكی بەرزی ئەم حزبەشم نەبینی وەڵامێكی موقنیع بداتەوە، تەنانەت وەڵامی كاك كۆسرەت ڕەسوڵیش نەدرایەوە كاتێك وتی كاڵفامەكان خیانەتیان كرد.

كادرەكەی مەلبەندی یەكێتی لە كەركووك چەند پرسیارێك دەكات كە (خواكوڕك)  وەك  خۆی بڵاویان دەكاتەوە هەروەها داواكاریشە  یەكێتی بە شێوەیەكی ڕەسمی وەڵامی ئەو خەڵكە بدەنەوە‌‌،

پرسیارەكان كاردەكەی یەكێتی ئەمانەن

:١- مەرجەعییەت و مەركەزییەتی یەكێتی لە كوێیە و لای كێیە.؟

٢- كێ یەكێتی ڕاستەقینەیە‌، ئایە كاك كۆسرەت و باڵەكەی یان كاك لاهور و باڵەكەی یان دادە هێرۆ و باڵەكەی یان باڵ باڵێنەكانی تر، هەموومان دەزانین هەر باڵی و لە ئاوازێك دەخوێنێت، فەوزا و بێ سەروبەری درووست بووە، ئەوەی ڕاستییە زۆرێك لە خەڵكی دەڵێن: یەكێتی نەماوە، ئەوەی ماوە كۆمەڵێك ئەشخاسن بەناو یەكێتییەكەی مامەوە خیانەت و بازرگانی دەكەن و ئابڕوی ئەو حزبەیان برد.

٣- دەپرسن دەڵێن لەدوای مردنی مام جەلال پرس و ڕای یەكێتی كەوتە دەست هەرزەكار و یەكێتییان خنكاند، ئێستا نازانین ئەو حزبە مردووە یان لەسەرەمەرگدایە، ئەگەر یەكێتی مردووە وەفات نامەی بۆ دەربهێنن و لەڕاگەیاندنەكان ئیعلانی بكەن، ئەگەر لەسەرە مەرگیشدایە وەسێت نامەی بخوێننەوە با ئەو جەماوەرە بزانێت چی بەسەر ئەم حزبە هاتوه.؟ ‌

٤- دەپرسن دەڵێن یەكێتی لەبچوكیدا خۆی داوەتە پاڵ گۆڕان و كۆمەڵ، ئەوە شاری كەركوك و سلێمانیشی لەدەستدا ئینجا كێ دەنگی پێ ئەدات و لەكوێ دەنگ دەهێنێت.؟

٥- ئایە ڕەوتی (نوێبونەوە و بونیاتنانەوە) چییە، ڕاستە ئێران لە پشت دامەزراندنی ڕەوتەیە لەناو یەكێتی، گوایە هەر ئەو كەسانەی‌ دژ بە ڕیفراندۆم بوون ئەم ڕەوتەیان درووست كردووە بۆ لێدان و تاواندنەوەی باڵەكانی تر، سەرەتاكەشی هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسی بوو، دووریش نییە بۆ تێكدانی ڕەوشی ناوخۆی كوردستان بەكار بهێنرێت.؟

٦- لە ١٦ی ئۆكتۆبەر چی ڕوویدا.؟ خەڵكەكە دەڵێن ئەوەی یەكێتی لە كەركوك لە ١٦ی ئۆكتۆبەر كردی بۆ ڕووخاندن و ڕاونانی پارتی بوو، بەڵام یەكێتی سەركەوتو نەبوو و بەوەش دارەكەی ژێر پێی خۆی بڕییەوە و پیلانەكە سەری خۆی خوارد، ئێستاش لە پارتی دەپاڕێتەوە بۆ گەڕانەوە بۆناو كەركوك.

٧- ئایە بۆچی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی ١٦ی ئۆكتۆبەر ناكرێت، ئایە ڕاستە ئەو لیژنەیە هەڵوەشاوەتەوە یان گوایە كەس ناوێرێت بچێتە ناو لیژنەكەوە چونكە هەڕەشەیان لێكراوە.؟

٨- ئێمە لەناو خەڵك و لە ڕاگەیاندنەكان ووتومانه:‌ بەس یەكێتی لە كەركوك شەڕی كرد، پارتی تەقەی نەكرد، خەڵكیش لەوەڵامدا دەڵێن: ئەو پێشمەرگانەی لە كەركوك شەڕیان كرد و شەهید بوون ئاگایان لە پیلانەكەی یەكێتی نەبو و پێشتر ئاگادار نەكرابوون، تەنها كەسە نزیك و باوڕپێكراوەكانی كاك لاهور ئاگادار بوون بەڵگەش ئەوەیە چادری سەر دۆشكە و تۆپەكان نەكرایە، ئەو چەكە قورسانە‌ وەك خۆی چۆن بە چادر داپۆشرابوون بەو شێوەیە گەڕانتانەوە سلێمانی.

٩- خەڵكی دەپرسێت دەڵێن بەڕێز كاك ئاسۆ لە ١٦ی ئۆكتۆبەر نزیك سەعات ٢ی شەو لەناو كەركوك لەبەر دەم ڕاگەیاندنەكان بە كۆمەڵێك پێشمەرگە و خۆبەخشی كەركوكی گووت: بڕۆنەوە بۆ ماڵ ئەمە ئیشی ئێوە نییە… ئێمە خۆمان چارەسەری ئەم وەزعە دەكەین، لەهەمان كاتدا كاك نەجمەدین كەریم گووتی: هەمووتان بەرگری بكەن بەغدا دەیەوێت كەركوك داگیر بكات.؟

١٠- دەپرسن‌ بۆچی لە ١٦ی ئۆكتۆبەر لەدوای ئەوەی حەشدی شەعبی هاتە ناو كەركوكەوە هەر هەمان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی دواتریش هەندێك لە بەرپرسە باڵاكانی یەكێتی بێ ترس لە تەنیشیت هەمەر و دەبابەكانی حەشدی شەعبییەوە چاوپێكەوتنیان لەگەڵ ڕۆژنامە و كەناڵەكان دەكرد و لێدوانیان ئەدا و دەیانگووت بگەڕێنەوە كەركوك شار ئارامه و هیچ ڕووی نەداوە‌.؟

١١- دەپرسن‌ بۆچی تا ئێستا هیچ بەرپرسێكی یەكێتی ناڵێت و نەیگوتووە كەركوك داگیر كراوە.؟

١٢- دەپرسن بۆچی یەكێتی سازش بۆ حەشدی شەعبی و بەغدا دەكات و كۆمەڵێك ئیهانەی قەبوڵ كردووە لەم شارە بەڵام ئامادە نییە و ئامادە نەبوو سازش بۆ پارتی بكات.؟

١٣- ئایە ڕاستە نییەتێك یان بەڕوونی بڵێین بەرنامەیەك هەیە لەناوو بەشێكی یەكێتی گوایە ئەگەر بزانن دۆخەكەیان پێ چاك نەكرێت ئەوە شەڕی ناوخۆ دروست ئەكەن.؟

١٤- زۆری ئەو خەڵكە دەڵێن مەسعود بارزانی هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی و دۆزی نەتەوەییە، دەپرسن ئەی یەكێتی لەپێناو چییدا حزبایەتی دەكات، ئەی ئەو هەموو شەهیدە یەكێتی لەپێناو چی بوو و بۆچی یەكێتییان بەم دەردە برد.؟

١٥- دەپرسن بۆچی لەدوای ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە یەكێتی تەنها شەڕ لەسەر پۆستەكانی ‌كەركوك بەتایبەتی پۆستی پارێزگار دەكات، بەڵام بارزانی شەڕ لەسەر كوردستانییەتی كەركوك و ئازادكردنی ئەو شارە دەكات.؟

١٦- خەڵك دەڵێت نیگەرانین‌ لە بارزانی لەسەر دواكەوتن و پاشەكەوتی مووچە، ئەوەش وەزعێكی كاتییە بەڵام ئایە دەزانن خەڵك لە یەكێتی نیگەران و توڕەیە لەسەر كەركوك و تومەتی خیانەت دراوەتە پاڵمان.؟

١٧- خەڵك دەڵێن ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی مافێكی ڕەوای هەموو گەلانە، ئایە بۆچی یەكێتی بە مافی گەلی كوردی نازانێت.؟

18- خەڵك دەڵێت ئەمڕۆ یان سبەی ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار دەخەنە سەر بەغدا، دەبێت بە تەواوی دەستوری عێراق بە مادەی ١٤٠یشەوه جێبەجێ بكرێت ئەگەر بەغدا دەستور جێبەجێ نەكات ئیحتیمالە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوكاتە دان بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستانیشدا بنێت‌، ئەوەش دەبێت بە دەستكەوتێكی گەورە بۆ بارزانی، خەڵك دەڵێت چۆن هەندێك لە یەكێتییەكان دژ بە ڕیفراندۆم بوون و دواتر ١٦ی ئۆكتۆبەریان ئەنجامدا، لە ئێستاشەوە هەر ئەو گروپەی ناو یەكێتی دژ بە جێبەجێ كردنی دەستورن و داوا لە بەغدا دەكەن ڕێكەوتن نەكات لەگەڵ كوردستان ترسیان هەیە بارزانی سەركەوتنی گەورە‌ بەدەست بهێنێت.؟لە وەڵامی داواكاری كادرەكەی یەكێتی, فەرید ئەسەسەرد  ئەندامی سەركردایەتی حزبەكەی دەڵێت: ناچێتە عەقڵەوە ئەم پڕسیارانە پرسیاری خەڵك بن.

Back to top button