به‌په‌له…وه‌زاره‌تی ئه‌مریكا بۆ جاری دووه‌م داوا له عێراق ده‌كات پابه‌ندی ده‌ستور بێت له‌گه‌ڵ كوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ جاری دووه‌م له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه داوای دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات و جه‌ختیش له جێبەجێكردنی دەستوری عێراق ده‌كه‌نه‌وه.”
(هیزر ناورت) گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە میانەی پرێس كۆنفراسێكدا بۆ جاری دووه‌م له‌م ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه پاش گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند” كه هانی حكومەتی ناوەندی عێراق دەدەین بەخێرایی دەست بەگفتوگۆكان بكات لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، راشیگه‌یاند: پشتیوانی جێبەجێكردنی دەستوری عێراق دەكەین و ئەوەش چاوەڕوان دەكەین چونكە كاتێك دەستورێكی نوێ دادەنرێت دەبێت جێ بەجێش بكرێت.
ناورت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: گفتوگۆی زۆر لەگەڵ حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەن و بەردەوام دەبن، چونكە پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ هەردوولادا هەیە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له‌م باره‌وه ڕۆژی سێ شەممه، (ڕیكس تیلەرسن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگه‌یاندبوو” كه شانبەشانی كورد دەوەستین و پشتگیری‌یان دەكەین لە جێبەجێكردنی دەستوری عێراقدا.