ریال مهدرید گهیشته یاری كۆتایی جامی جیهانی یانهكان
لەمیانی یارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی یانەكان كە لە ئیمارات بەردەوامە ، هەردوو یانەی (جەزیرە و ریال مەدرید) رووبەرووی یەكتربوونەوە، ریال یاریهكهی لێ بردهوه.”
لەیارییەكەدا یانەی ریال مەدرید دواكەوتنی خۆی بە گۆڵێك كردە پێشكەوتن و بردنەوە بە ئەنجامی (2 – 1) گۆڵ، ههرچهنده لەسەرەتاوه (رۆماریۆ ریكاردۆ) گۆڵەكەی یانەی جەزیرەی تۆماركرد ، بەڵام (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گاریس بێل) بە دوو گۆڵ وەڵامیاندانەوە، توانیان یانهكهیان بگهێننه یاری كۆتایی جامهكه.
بەم ئەنجامەش ریال مەدرید گەیشتە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان و لەوێش رووبەرووی یانەی گریمیۆی بهرازیلی دهبێتهوه “.