سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامێكدا جەژنی رۆژوو لە ئێزدییەكانی كوردستان و جیهان پیرۆز دەكات و هیوای خێر و خۆشیان بۆ ده‌خوازێت.”
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:-
سەرۆك بارزانی جەژنی رۆژوو لە ئێزدییەكان پیرۆز دەكات بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژووی ئێزدییه‌‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشک و برایانی کوردی‌ ئێزدی لە کوردستان و جیهان ده‌که‌م. هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و به‌خێروخۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
١٤ـی١٢ـی٢٠١٧

Back to top button