میسی باس له په‌یوه‌ندیكردنی یاریزانێكی گه‌وره به ریال مه‌درید ده‌كات
ئه‌ستێره‌ى ئه‌رجه‌نتینى و یانه‌ى به‌رشلۆنه لیۆنێل میسى باس له په‌یوه‌ندی نێوان، ریال مه‌درید و هازارد ده‌كات و رایدهگهێنێت” كه ریال نزیكه له ئیمزا كردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى به‌لجیكى و ئه‌ستێره‌ى چێلسى ئیدن هازارد.”
(زێنه‌دین زێدان) راهێنه‌رى یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رسامه به‌تواناكانى (هازارد) و ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات له ماوه‌ى داهاتوو و په‌لكێشی یانه‌كه‌ی بكات، له‌و باره‌شه‌وه پێگه‌ى دۆن بالۆنى ئیسپانى ئاشكراى كردوه.” كه یاریزان لیۆ میسى دووپاتى كردۆته‌وه، له‌كۆتایى ئه‌م وه‌رزه هازارد په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌یانه‌ى ریال مه‌درید.
به‌هۆى دابه‌زینى ئاستى هه‌رسێ یاریزان (بنزیما و رۆناڵدۆ و گاریس بێل) ، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هازارد واژۆبكات و بیهێنێته ریزی یاریزانه‌كانیه‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” هازار له پێشوتریشدا ئامانجی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو به‌ڵام به قسه‌ی میسی ئێستا ئه‌و یاریزانه له ریال زۆر نزیكه.