به‌رپرسێكی سه‌ربازی یه‌كێتی به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
به‌هۆی ئازاری خیانه‌تی گروپێكی ناو یه‌كێتی له كه‌ركووك، ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری گروپێكی ناو یه‌كێتی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 14ی 12ی 2017 ئه‌فسه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌ناو شاری كه‌ركووك به‌ناوی “شێردڵ حه‌مید كهكهوهیس” كه سێ منداڵیشی هه‌یه كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، زانیاریه سه‌ره‌تاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوبراو ئه‌و دۆخه‌ی پێ قبوڵ نه‌كراوه، خۆی كوشتووه”.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زانیاری له‌باره‌ی خۆكوشتنی شێردڵ پشت‌راست ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ له‌باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی ناخه‌نه روو، سه‌رچاوه‌یه‌كش ده‌لێت كادیری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه، به‌ڵام كه‌س و كاری ناوبرا، هۆكاری خۆكوشتنی شێردڵ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنه‌وه، كه ئه‌م دۆخه‌ی ناو كه‌ركووكی پێ قبوڵ نه‌كراوه، كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌سه‌ر كه‌ركووك دا هاتووه”.
میدیاكانی سلێمانیش له‌باره‌ی خوكوشتنی ئه‌فسه‌ر شێردڵ له‌زاری راگه‌یاندنه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌ێنن، خوكوشتنی بەهۆی ئەو دۆخەی لە دوای خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەسەر کەرکووک هێندراوە”.