به‌وێنه:لاهور جه‌نگی گاڵته به شه‌هیدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات بزانه چه‌ند پاره‌ی داوه‌ته خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان
لاهور جه‌نگی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی یه‌كێتی كۆده‌كاته له شاری رانیه، له‌وێ وتارێكی بۆ نووسراوی خوێنده‌وه كه پربوو له ته‌شیر و تۆمه‌تبار كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش كۆتایی هاتنی له وتاره‌كه‌ی دا هه‌ر خانه‌واده و 100 دۆلاری ئه‌مریكیان ده‌داتێ”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆره‌كه‌ی لاهور جه‌نگی ده‌لێت، ئه‌م كۆره زیاتر سوكایه‌تی بوو به خانه‌واده‌ی شه‌هید و سه‌رباری ئه‌وه كه خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان چاوه‌روان بوون لاهور روونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راده‌ست كردنی كه‌ركووك و هۆكاره‌كانی، به‌ڵام لاهور جه‌نگی نه‌ك به وشه‌یه‌كیش هۆكاره‌كه‌ی روون نه‌كرده‌وه به‌ڵكو كۆكردنه‌وه‌ی خانه‌واده جه‌رگ سوتاوه‌كانی بۆ هێرشی خزبی و تومه‌ت دژی پارتی به‌كار هێنا، پاش ته‌واو بوونیشی وه‌ك سواڵكه‌رێك سه‌ر و سه‌د دۆڵاری به‌خشی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كوره شه‌هیدێك له‌ژێر وێنه‌ی سه‌د دۆلاره‌كه‌ی لاهور جه‌نگی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك نووسیویه‌تی، خوێنی شه‌هیدانی ئێمه بای سه‌د دۆلار بوو؟ ئه‌ر كه‌سێك نیه ئه‌و سوكایه‌تیه رابگرێت؟ ئێمه خوێنمان بۆ كوردستان داوه نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی بێت سوكایه‌تی به‌خانه‌واده‌كانمان بكات و وه‌ك سواڵكه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌مان بكات، چونكه خوێنی ئێمه به به‌های سه‌د دۆلار نیه هه‌ر ئه‌و به‌هایه بوو خوێنی شه‌هید لای تۆ بۆیه به چاو تروكانێك كه‌ركووكت فرۆشت و باسی رێبازی مامی گه‌وره‌شمان بۆ ده‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی تۆ له كه‌ركووك كردووته دژی رێبازی مام و یه‌كێتیه، نه‌ك پارتی ئه‌و قسانه بیانووێكی هیچه”.
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه ( لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و بافل تاڵه‌بانی) له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رێكه‌وتن و پاشه‌كشه‌یان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، شاری كه‌ركووك له‌به‌رامبه‌ر هیچ دا فرۆشرا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌م گروپه‌ی ناو یه‌كێتیان به كالفام و هه‌رزه‌كار، ناو برد،
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك و دووزخورماتوو، كاره‌ساتی گه‌وره به‌سه‌ر كورد داهاتوو زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبیش ماڵه كوردیه‌كانی ته‌قانده‌وه، یان تاڵانی كرد یان سووتاندی، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی دوای خۆی هێنا”.