جارێکی تر ئیسرائیل هێرشی کرد
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێک لە باکوری خۆرئاوای شاری غەززە.
ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە هێرشەکە بە فڕۆکەی جۆری ئاپاتچی ئەنجام دراوەو بینای دەزگای هەواڵگری فەڵەستین کراوەتە ئامانج و بیناکەش گڕی تێبەربووە.
لە پاش ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئەمریکا گرژی و ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین زیادیان کردووە..