وێنه‌:سیناتۆرێکی ئەمریکی خۆی کوشت

 
سیناتۆر جۆنسن یەکێک لە سیناتۆرە دیارەکانی ئەمریکا دوای تۆمەتبارکردنی بە گێچەڵی سێکسی و بانگهێشت کردنی بۆ لێکۆڵینەوە،دواجار لە سەر پردی ماونت واشنتن بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
 
جۆنسنی تەمەن ٥۷ ساڵ پێشتر لە لایەن ئەندامانی کۆنگرێسەوە بەهەمان تۆمەت داوای لێ کرابوو دەست لەکار بکێشێتەوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی بۆلێت ڕایگەیاند ئەو سیناتۆرە خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوەو تەرمەکەشی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ شیکاری زیاتر،جۆنسن بە تۆمەتی گێچەڵی سێکسی بەرامبەر کچە هاوڕێییەکی کوڕەکەی خۆی تۆمەتبار کرابوو”.
 
سیناتۆر جۆنسن
Back to top button