ئه‌گه‌ری هێرشكردنی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشد و سوپای پاسداران هه‌یه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له پردێ

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هێزێكی ” سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی ه‌شعبی و سوپای پاسداران” جوڵه پێكراوه بۆ نزیك پردێ، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وتۆته ئاماده باشیه‌وه، چونكه هێزێكی زۆر هێنراوه، بۆ ئه‌و میحوه‌ره”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند هێزێكی زۆری میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و راوێژكاری سه‌ربازی سوپای پاسداران و سوپای قودس جوڵه‌یان پێكراوه بۆ میحوه‌ری پردێ، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده باشی و ئه‌گه‌ر هێرش هه‌یه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و مه‌به‌ستی سوپای عێراقیش كۆنترۆڵكردنی بیره نه‌وته‌كانی خوورمەڵەیە”.
داوا خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه له‌لایان ( ئاراس جه‌نگی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی و بافل تاڵه‌بانی) ئه‌نجامدرا، هێزی پێشمه‌رگه‌یان پاشه‌كشه پێكرد، میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپا پاسداران، كه‌ركووكیان داگیركرد، پاشان هێرشیان كرده سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ به‌ڵام به‌قورسی تێكشان و ئه‌و شه‌ره‌ی پردێ له ئێستادا وه‌ك داستانی پردێ ناوی ده‌هێنرێت”.