نێچیرڤان بارزانی جارێكی تر به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌رێده‌كه‌وێت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی گەشتی ھەیە و سەردانی ئەڵمانیاش لە چوارچێوەی ئەو بانگێشت نامانەیە کە ئاراستەی کراوە ده‌كات و ئەجێندای سەردانەکەش ئەوەیە کە وڵاتان پشتیوانی لە قەوارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن و فشار لەسەر بەغدا بۆ گفتوگۆکردن دەخەنە سەر بەغدا، ئەوەشی خستە ڕوو کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر خەتە، سەرۆکی فەرەنسا داوای لەسەرۆکی ئەمەریکا و بەریتانیا کردووە کە بەغدا ناچار بکەن بۆ جێبەجێکردنی دەستوور. گوتیشی: “ئەمەش گەرەنتییە بۆ ئەوەی بەغدا ناچار بکرێت بۆ گفتوگۆ و جێبەجێکردنی بەندەکانی دەستوور”.
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌كات، کە بانگهێشتنامەکان بە سەرۆکی حکوومەت دراوە، بەڵام کاتی سەردانەکان دیار نییە، ئەوەش بەھۆی سەرقاڵیی حکوومەت و کاروباری ناوخۆی کوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئه‌نجووومه‌نی وه‌زیران ده‌لێت، سه‌ردانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌مووی له‌رێگا توركیاوه ده‌بێت، وه‌ك ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه بۆ فه‌ره‌نسا ئه‌نجام درا، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به به‌غداوه سه‌ردانی ده‌ره‌وه ناكات”.