چه‌ند زانیارییه‌كی زۆر گرنگ كه‌ پێویسته‌ بزاندرێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ بۆن به‌كارده‌هێنن

وه‌ك ده‌زاندرێت به‌شیكی زۆر له‌ مرۆڤه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی جۆره‌ها بۆن به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بۆن خۆش بن و دور بن له‌ هه‌ر جۆره‌ بۆنێكی نه‌شیاو له‌ نێو كۆمه‌ڵگا،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ بزاندرێت بۆن چۆن به‌كارده‌هێندرێت.”

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ بۆن ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی به‌كارنه‌هێندرێت ئه‌وا زیانی ده‌بێ و  كاریگه‌ری خراپ له‌دوای خۆی به‌ جێده‌هێڵێت.

چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی بۆن له‌ ژیانی رۆژنانه‌ماندا:-

ـ باشترین شوێن بۆ لێدانی بۆن بریتییە لە پشتی گوێچكەكان و پشت و پێشی مل و سەر دەست و پشتی ئەژنۆكانت، چونكە گەرمای ئەو ناوچانە بەرزە و بەوەش زۆرترین بۆن بڵاو دەبێتەوە.

ـ بۆ ماوەی چەند ساڵ و مانگێكی بەسەر یەكەوە یەك جۆرە بۆن بەكارمەهێنە، چونكە دەبێتە هۆی بێزاری خۆت و چواردەورەكەشت.

ـ لەدوای لێدانی بۆن بەدەست ئەو شوێنە مەسڕەوە كە بۆنەكەی لێدراوە، چونكە ئەو هێزی بۆنەكە دەبات.

ـ لەدوای خۆشوشتن یەكسەر بۆن بەكارمەهێنە، بەڵكو چاوەڕێ بكە تا پێست هاوسەنگی خۆی وەردەگرێتەوە و ئاستی شێ تێیدا دەگەڕێتەوە رێژەی خۆی.
ـ نابێ بۆن و  موعەتەر تێكەڵ به‌یه‌ك بكرێت، چونكە دوو مادده‌ی ته‌واو دژ به‌یه‌كن.

ـ ئەگەر ویستت بۆنێكی نوێ بكڕیت پاش نیوەڕوان بڕۆ، چونكە لەو كاتەدا هەستی بۆنكردن لە بەهێزترین كاتی خۆیدایە و پێویستە 4 بۆن زیاتر تاقی نەكەیتەوە، چونكە بۆنەكان تێكەڵ دەبن.

Back to top button