ئاسانترین رێگا بۆ ده‌ربازبوون له كلۆر بوونی ددان
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ده‌ركه‌وتووه” كه گوێزی هندی توانای كوشتنی ئه‌و به‌كتریایه‌ی هه‌یه كه ده‌بێته هۆی كلۆربونی ددان و ئه‌وه‌ش رێگه خۆشكه‌ره بۆ دروستكردنی هه‌ویر و ده‌رمانی ددان له گوێزی هندی، بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌م گوێزه باشترین ده‌رمانه.”
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی له هه‌واڵیكدا ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه” كه لێكۆڵه‌رانی په‌یمانگای (ئاسلۆن بۆ ته‌كنه‌لۆجیا) گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گوێزی هندی یارمه‌تیده‌ره‌وه بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و به‌كتریایانه‌ی كه ددان توشی كلۆربون ده‌كه‌ن و زانایانی ئه‌و بواره گوێزی هندیان تاقیكرده‌وه دژی ئه‌و به‌كتریایه‌ی كه ئاره‌زوی شه‌كر و شیرینی هه‌یه و ددان توشی كلۆربون ده‌كات، بۆیان ده‌ركه‌وت كه گوێزی هندی ترشێكی تێدایه كه ئه‌و به‌كتریایه له‌ناو ده‌بات.
به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه ده‌ركه‌وتووه” ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه رێگا خۆشده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ویری ددان له گوێزی هندی دروست بكرێت بۆ پاككردنه‌وه و رێگرتن له كلۆربونی ددان كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی منداڵان و زۆربه‌ی كه‌سانی پێگه‌یشتوه له جیهاندا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی په‌یمانگای (ئاسلۆن بۆ ته‌كنه‌لۆجیا) ئه‌وه ئاشكرا بووه” كه كلۆربونی ددان نه‌خۆشییه‌كی بڵاوی ناو منداڵانه به جۆرێك (60%) بۆ (90%)ی منداڵان و كه‌سانی پێگه‌یشتو ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌یه.