ناوبژیوانی یاری كلاسیكۆی نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌درید دیاریكرا

لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی بۆ یاری ئه‌مجاره‌ی كلاسیكۆ ئاشكرا كرد كه‌ ناوبژیوان خۆسیە ماریا سانچێز مارتینیزی.”

ناوبژیوان (خۆسیە ماریا سانچێز مارتینیز) تەمەنی ٣٤ ساڵەو لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە کاری ناوبژیوانی کردووە، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ (سانچێز) لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیای نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ  کە (٢-٠) بە سودی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات یاریەکەی بە ڕێوە برد.
ئەم وەرزەش (سانچێز مارتینز) دوو یاری بۆ بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید بەڕێوە بردووەو بەرشەلۆنە توانی ٣-٠ لە جیرۆنا بباتەوەو ریاڵ مەدریدیش توانی ٣-٠ لە لاس پالماس بباتەوە.

ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕی ده‌كرێ” كه‌ له‌ یاری كلاسیكۆ له‌ 23/12/2017 به‌ڕیوه‌بچێت و ئاشقانی تۆپی پێ به‌ گه‌رم و گوڕیه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.

Back to top button