شه‌ڕى مێشوله‌و قوله‌ى قاف
دانا مەنمی
زۆرم لاسه‌یره ئه‌و گروپه‌ى نێو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كه خاوه‌نداریه‌تى ڕوداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ریان ده‌كرد وبه ڕێكه‌وتنێكى ژێر به ژێر له % 48 خاكى كوردستان فرۆشت به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و شكۆ‌و كه‌رامه‌تى كوردان و كوردستانیانیان خسته ژێر پۆستاڵهكانى حه‌شدى شه‌عبى یه‌وه،ئه‌و گروپه‌ى كه به خیانه‌ته‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌ناسرێن زیاتر خولیاى جاشایه‌تى و خۆفرۆشتن و خیانه‌ت و هاوسۆزى كۆنهبهعس و كۆنه شۆڤێنیزمهكانن ، هه‌رجاره‌و بهبهرگێكهوه خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن ، جارێك له ژێر چه‌ترو سێبه‌رى ئه‌سه‌دى و جارێكى تر له ژێر سێبه‌رى سوله‌یمانى و جارێكی‌تریش له ژێر چه‌ترى كه‌وانه‌ى شیعى دا !
ئه‌وه‌ى سه‌یره له ناو خیانه‌تێكى گه‌وره‌ى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یدا دروشمى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانى و خوێنى شه‌هیدان بكه‌یته كه‌ره‌سته‌و ئامراز بۆ په‌رده‌پۆشكردن و سپى كردنه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌ى كه له 16ى ئۆكتۆبه‌ر تۆمارتان كرد ، پاشان جارێكى تر یارى به چاره‌نوس و هه‌ست و سۆزى دایكانى جه‌رگ سوتاو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان بكه‌یت و له‌به‌رگى فریشته‌دا بهناخێكى شه‌یتانیه‌وه خۆت بكه‌یته فریادره‌سیان ! بكه‌ره‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر خاوه‌نى مێژوویه‌كى ڕه‌شن ,ڕهشێكى قه‌ترانى كه به دروشم و موزایه‌داتى سیاسى پاك نابنه‌وه ، دوێنێ له كۆڕێكدا (لاهور شێخ جه‌نگى ) له ڕاپه‌ڕین له ڕه‌وشێكى سایكۆلۆژى شێواودا ده‌یه‌وێت جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى ڕاو بكات , خۆزیا ڕاوكردنهكهى هێنده هه‌رزانفرۆش نه‌بووایه, هێنده هه‌رزانفرۆشه كه هیچ مرۆڤێكى كاڵفام هاناى بۆ نابات ،ئاخر هیچ هه‌رزه‌كارێكى سیاسى هێنده‌ى گروپه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر به‌نزین به ئاگرى شه‌ڕى براكوژى ناكات و له‌خه‌مى زیندووكردنه‌وه‌ى زۆنه‌كان و شكاندنى شكۆ‌و ئیراده‌ى كوردایه‌تیدا نییه .
تاكه سه‌روه‌رى و شانازییه‌ك كه‌له 16ى ئۆكتۆبه‌ر بۆ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تۆمار كرا به‌رگرى و قوربانیدانى هێزه‌كانى لیواى به‌ڕێز (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ على) بوو كه خوێن و گیانى خۆیانیان تێكه‌ڵ به زنجیرى ده‌بابه‌و خاكى پیرۆزى كوردستان كرد , ئه‌وانه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌ر سوپاسنامه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى یان پێگه‌یشت گه‌وره نه‌بوون گچكه‌تر بوون ، ناوبانگیان په‌یدا نه‌كرد ، به‌ڵكو به‌دناو بوون ,تاكه سه‌روه‌رییه‌ك كه (ئاراس و لاهور) شێخ جه‌نگى بیده‌نه‌وه به ڕووى میله‌ته‌كه‌ماندا ئه‌وه‌یه ،هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هۆنینه‌وه‌و هه‌ڵبه‌ستنى تۆمه‌تى سیاسى و چه‌واشه‌كارو درۆ‌و بوختاندا نییه ,به‌بێ میسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك و ترس و دوو دڵى ،به‌وپه‌ڕى ڕوو قایمیه‌وه ده‌ریده‌بڕن .
گروپه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر له گه‌لێك بواردا ڕیكۆردى ورد‌و خاش كردووه ، به تایبه‌تى له بوارى خاكفرۆشتن و گهلفرۆشتن و جنێوفرۆشتن و هۆنینه‌وه‌ى بوختانى سیاسى دا هێنده كۆڵنهدهرن كه‌س شانى ناگاته دامێنیان ،ستوننوسیشیان زۆره كه ماكیاژ بۆ چه‌واشه‌كارییه‌كانیان بكات ، چه‌ندان ساڵه جنێو تۆمه‌تى سیاسى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و كه‌سیش پێیان ناڵیت ( ده‌ست خۆش ) كه‌چى ههركۆڵ ناده‌ن !
له‌نێو ڕیزه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا گروپه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر تووشى نه‌خۆشى ده‌رونى و زه‌هایمه‌ر بوون ,شه‌یداى درۆ‌و تۆمه‌تى سیاسین له‌به‌ر چاوى كامێرا‌و سنگى ڕووتى پهیامنێرهكاندا،پاشان توشى په‌تاى درێژدادڕى بوون و ئومێدى چاكبونه‌وه‌یان لێ ناكرێت ، پێتان خۆش بێت یان نا پێش ئه‌وه‌ى به‌رد بگرنه ماڵى حیزبى تر ماڵى خۆتان له شوشه‌یه‌و به فویه‌ك هه‌ره‌س ده‌هێنیت ، خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رى یه‌كێتیش متمانه‌ى پێتان ( بێهێز ) بووه ، ته‌نها وه‌كو مێشوله تاوناتاوێك خه‌ڵك هه‌راسان ده‌كه‌ن ,به‌ڵام له‌شه‌ڕى مێشوله‌و قوله‌ى قافدا هه‌ر قوله‌ى قاف سه‌رده‌كه‌وێت !