گه‌ر نانی جۆ بخۆیت لاشه‌ت چی به‌سه‌ردێ.؟ ئایه تا ئێستا سوده‌كانی نانی جۆت زانیوه.؟
نانی جۆ خۆراكێكی پڕ وزه‌یه، كه چه‌ندین سوودی گرنگی هه‌یه به‌تایبه‌تی له رێكخستنی شه‌كره‌ی خوێن و كاركردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس، یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌یب ه‌ش ێوه‌یه‌كی خێرا كێشی دابه‌زێنێت.”
ئه‌وه‌ی زانراوه، خواردنی نانی جۆ له ژه‌می به‌یانیاندا یارمه‌تیده‌ره بۆ سه‌قامگیركردنی رێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن له ئاستێكی سرووشتیدا به درێژایی رۆژه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره نانه سه‌رچاوه‌یه‌كی كاربۆهێدراتی ده‌وڵه‌مه‌نده كه له‌ش وه‌ك وزه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌رهه‌می ده‌هێنێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه نانی جۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی فایبه‌ری سروشتییه، كه پێویستن بۆ رێكستنی كاری هه‌ردوو ریخۆڵه ئه‌ستو‌وره و باریكه و یارمه‌تیده‌ره بۆ دووركه‌وتنه‌وه له چه‌ندین كێشه و نه‌خۆشی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
هه‌روه‌ها رێگه‌یه‌كی باشه بۆ دابه‌زاندنی كێش، نانی جۆ كاتێك ده‌گاته گه‌ده قه‌باره‌ی زیادده‌كات و به‌هۆیه‌وه زووتر هه‌ست به تێری ده‌كرێت.
ئه‌م نانه بڕێكی زۆریش له توخمی زینك له‌خۆده‌گرێت كه پێویسته بۆ به‌هێز راگرتنی پێست و زوو چاكبوونه‌وه له برین،