هه‌ندێك زانیاری زۆر گرنگ و پێویست له‌سه‌ر چــــــاو كه‌ پێویسته‌ هه‌موو كه‌س بیزانیت.

چاو یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی له‌شی مرۆڤ و کارکردن تیایدا زۆر ئه‌ستمه‌ و لەلایەن پزیشکانیشەوە زۆر بە ووردی کارى لەسەر دەکرێت، لەوانەیە هەر لەبەر ئەوەش بێت تا ئێستا نەتوانراوە پرۆسەى چاندنی چاو ئەنجام بدرێت.”

چاوی مرۆڤ لە توانایدایە نزیکەی ١٠ ملیۆن ڕەنگی جیاواز لێک جیا بکاتەوە، زانایان دەڵێن ئەگەر چاوی مرۆڤ کامێرایەکی دیجیتاڵ بوایە ئەوە ٥٧٦ مێگاپیکسڵ دەبوو.

هەندێک زانیاری بەسود بۆ چاو كه‌ پێویسته‌ سودی لێ وه‌ربگیرێت:-

-کاتێک شتێک ئەکەوێتە چاوتەوە، مەیخورێنە، پێدەچێت ئەو خورانە ببێتە هۆکاری جێگیربوونی ئەو شتە لە چاودا، بۆیە چاوەکانت بۆ ماوەیەک دابخە هەتا فرمێسک بە چاوتدا دێتە خوارەوە و شتەکە لە چاوت دێتە دەرەوە.

– ئەوانەی کە چاویلکە بەکارئەهێنن، پێویستە هەموو ماوە جارێک لە کاتی کارکردندا چاویلکەکانیان دابنێن و چاویان دابخەن، بۆ پشودان بە چاویان.

-هەر کارێک بکەیت، پێویستە رووناکی لەلای راستەوە بێت بۆت، نەک لای چەپ و بەردەم.
– هەرگیز لە کاتی رۆشتندا، یان لە پاس و شەمەندەفەر و پاڵکەوتندا مەخوێنەرەوە.
– ئاگات لە گۆڕینی کەش بێت بە خێرایی لە: * گەرمی بۆ ساردی. * تاریکی بۆ رۆشنایی.
– کاتێ پێڵوەکانی چاوت بەهۆی هەواوە سوور هەڵگەڕێت، هیچ شتێکی لێ مەدە، بەڵکو خوێ و ئاو تێکەڵ بکە هەتا جوان ئەتوێتەوە و ئاوەکە رون ئەبێتەوە، دوایی چاوەکانتی پێ بشۆ.
– زۆر هەڵەیە کاتێک بۆ ماوەیەک سەیری هەتاو، یان ئاگری ئاگردان، یان گڵۆپێک ئەکەین. ئازاری چاو زۆر ئەدات.
– هەرچەندە چاوەکانت سەلامەت و باش بن، پێویستە هەموو چەند خولەک جارێک پشویەکی پێ بدەیت.

Back to top button