خواردنی ته‌ماته مرۆڤ ده‌پاریزێت له زۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
توێژه‌رانی بواری خۆراك بۆیان دره‌كه‌وتووه” كه خواردنی ته‌ماته و گیراوه‌ی ته‌ماته سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و له چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌یپارێزێت و پێویسته ته‌ماته وه‌كو خۆراكێكی سه‌ره‌كی به‌كاربهێندرێت.”
توێژینه‌وه‌كه له ووڵاتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه و گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌یی” كه پێكهاته‌ی ته‌ماته، سودێكی زۆری بۆ ئێسكی مرۆڤ هه‌یه و ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و پاراستنی له شكان، هه‌روه‌ها بۆیان ده‌ركه‌وتووه خواردنی ته‌ماته سودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه‌و له‌پیربوون دوایده‌خات.
له توێژینه‌وه‌كه ئوه‌ش ئاشكرا كراوه” كه بونی مادده‌ی كۆبین كه یه‌كێكه له مادده دژه ئۆكسیده‌كان و به بڕێكی زۆر له پێكهاته‌ی ته‌ماته‌دا كه بونی هه‌یه، ده‌بێت هۆی پاراستنی ئێسك له لاوازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری شكان، به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ها چرچ و لۆچی ناهێڵێت له مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له ئافره‌تان.
توێژه‌ران له كاتی شیكارییهكهیان ئاماژه‌یان به سودێكی دیكه مادده‌ی كۆبین كردووه” كه ئه‌وه‌ش پارێزگاری كردنی پیاوانه له ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه پرۆستات، هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و مادده‌یه پارێزگاری دڵ ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.